گۆڕان و يه‌كێتى
198 جار بینراوە 24/2/2021 03:09 PM

له‌سه‌ر ده‌ستگيركراوانى بادينان داواى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ له‌گۆڕان و يه‌كێـتى ده‌كرێت



سنور ميديا 

سكرتێرى پێشوى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان له‌په‌یامێكدا داواى هه‌ڵوێستى ڕاشكاوانه‌ له‌یه‌كێتى‌و گۆڕان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئەو ڕەشبگیریەی له‌بادینان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌شڵێت:"پێویسته‌ یه‌كێتى‌و گۆڕان بایكۆتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بكه‌ن".

 

عه‌دنان عوسمان سكرتێرى پێشوى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان له‌په‌یامێكدا كه‌ له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌ نوسیویه‌تى:"‏با یەکێتی‌و گۆڕان هەڵوێستیان هەبێت‌و بایکۆتی ئەنجومەنی وەزیران بکەن".

 

ده‌شڵێت:"‏ئەو ڕەشبگیریەی بادینان تەنها یەک خوێندنەوەی هەیە، پارتی لەسنوری قەڵەمڕەوی خۆیدا ڕێگه‌ بەناڕەزایەتی‌و خۆپیشاندان‌و ئۆپۆزسیۆن نادات".

 

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:"باقی شتەکان دەستکردو ڕوکەشن، ئەو دوو حزبە دەبێ ڕاشکاوانەو ئازایانە هەڵوێست وەربگرن".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure