هه‌رێم و به‌غدا
200 جار بینراوە 23/2/2021 09:44 PM

لیژنەی دارایی: بەمزوانە شاندی هەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی دەگەنە رێکەوتن



سنور ميديا 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، پێشبینی دەکەم بەمزوانە شاندی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێم و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی پشکی ھەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 دەگەن بە رێککەوتنی ھاوبەش.

 

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمنی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە دو رۆژی داھاتودا زنجیرەیەک کۆبونەوە بە ئامانجی یەکلاییکردنەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021 ئەنجامدەدرێت، پێشبینیش دەکەم بگەنە رێکەوتن.

 

ئاشکراشیکرد، شاندی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەئێستادا زۆر نزیکبونەتەوە لە رێککەوتن.

 

شیروان میرزا رونیشیکردەوە، ناکرێت لەوە زیاتر دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە دوابخرێت، لەبەرئەوە ھەمو بۆچونەکان بەو ئاراستەیەن کە پێنجەشممە یان شەممەی داھاتو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 ئەنجامبدرێت.

 

هەر ئەمڕۆ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوا به‌دوای داواكاریه‌كان و فشارەکان بۆ په‌له‌كردن له‌ ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق لە 15ی ئه‌م مانگه،‌ نوسراوێكیان ناردوە بۆ سەرۆکایەتی په‌رله‌مانی عێراق،‌ پێیان راگەیاندون وردەکاریەکانی پڕۆژە یاسایی بودجەی گشتی ساڵی 2021 ته‌واوبوه و ئامادەییە بۆ دەنگدان، ته‌نها مادده‌ی 11 له‌و پڕۆژه‌یه‌ ماوەتەوە بە هەڵپەسێردراوی، كه‌ باس له‌ پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، وەک راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاتەکانی‌.

 

مانگی (کانونی یەکەمی/12) 2020 حکومەتی عێراق پرۆژە بودجەی ساڵی 2021 رەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد و لە سەرەتانی مانگی (کانونی دوەمی /1) ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق دەستیکرد بە گفتوگۆکردنی پڕۆژە یاسایی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure