سنور ميديا
206 جار بینراوە 23/2/2021 07:42 PM

دەستڕێژی گوللە لەپێشمەرگەیەک دەکرێت و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات



سنور ميديا 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەناحیەی خەلیفان تەقە لە پێشمەرگەیەک کراو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.


سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ناحیەی سۆران ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە پێشمەرگەیەک بە دەستڕێژیی گوللە لە سنوری ناحیەکەیان کوژراوە، هۆکاری رووداوەکەش بە وتەی پۆلیس "بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بوە."


وتيشى، روداوەکە کاتژمێر 04:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ رویداوە و ئەوەش زانراوە کە "لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی تەقەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە."

 


ئەو پێشمەرگەیە ناوی (ئیسماعیل خدر)ـە و لەدایکبوی ساڵی 1980ـەیە و دانیشتوی قەزای چۆمانە و پێشمەرگەی هێزی باڵەک بوە، لەوبارەیەوە پزیشێکێک لە نەخۆشخانەی سۆران رایگەیاندوە، "پێش ئەوەی بگەیێندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە."



بەگوێرەی وتەکانی ئەو پزیشکە "13 گوللە بەر جەستەی ئەو پێشمەرگەیە کەوتوە، دواتر بردراوەتە پزیشکی دادیی سۆران و تەرمەکەیان بە کەسوکارەکەی داوەتەوە،" ئێستا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی سنورەکە سەرقاڵی هۆکاری سەرەکی روداوەکەن.

 

سەرچاوەکانی پۆلیس جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە روداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بوە و دەشڵێن، "خێزانەکەیشی هۆکاری روداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure