به‌شير حه‌داد
242 جار بینراوە 23/2/2021 02:39 PM

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نوێترین زانیارییەکان لەبارەی بودجەوە دەخاتەڕوو



سنور ميديا 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شاندێکی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەچنەوە بەغدا.


بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا گەشبینی خۆیی نیشاندا بە لێکنزیکبوونەوە لەنێوان هەرێم و بەغدا بێتە ئاراوە و چارەسەرێکی گونجاو بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدۆزنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هەمواری پرۆژە یاسای بودجە لە لیژنەی داراییەوە رەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، محاسن حەمدون ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، رەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە هەولێر و بەغدا بگەنە رێککەوتن، ئەوەش دوای ئەوەی هەرێم هەموو تۆمارەکانی نەوت و دەروازە سنورییەکانی رادەستی بەغدا کردووە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە بە مەبەستی گفتوگۆكردن و بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق و پشكی هەرێم لە پرۆژەیاساكەدا سەردانی بەغدای کردووە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure