هێزى پێشمه‌رگه‌
178 جار بینراوە 23/2/2021 02:36 PM

پارتێكی توركمانی: بە توندی دژی گەڕانەوەی پێشمەرگەین



سنور ميديا 

پارتێكی توركمانی، دژی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەڕێگەی پێكهێنانی هێزێكی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە.

 

لەكاتێكدا هەوڵدەدرێت هێزێكی هاوبەش لە پێشمەرگە و سوپای عێراق پێكبهێنرێت، نەبیل بەكر، جێگری سەرۆكی پارتی توركمان ئیلی ڕایگەیاند، "دەستوور ئەركی پێشمەرگەی بەوە دیاریكردووە كە پاسەوانی هەرێمە و بڵاوبوونەوەیان لە سێ پارێزگاكەی هەولێر و سلێمانی و دهۆكدا دەبێت."

 

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا نەبیل بەكر وتیشی، "پێكهێنانی هێزی هاوبەش زیان بە ئاشتیی كۆمەڵایەتی دەگەیەنێت و دەستوور پێشێل دەكات و ئێمە بە توندی لەدژین، بەتایبەت لەكاتێكدا بارودۆخی كەركوك بەهۆی هێزە فیدراڵییەكانی عێراقەوە جێگیرە".

 

جێگری سەرۆكی پارتی توركمان ئیلی هەڕەشەی كاردانەوە دەكات و دەڵێت، "ئەگەر هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێكبهێنرێت، توركمان و عەرەب هەڵوێستیان دەبێت."

 

وتەكانی ئەو كاربەدەستە حزبییەی توركمان دوای ئەوە دێن كە جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان ڕایگەیاندبوو، "هەولێر و بەغداد ڕێككەوتوون هێزێكی هاوبەش لە پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەكانی نێوان بەغداد و هەولێردا پێكبهێنرێت."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure