هه‌رێم و به‌غدا
112 جار بینراوە 23/2/2021 02:05 PM

ئەمڕۆ شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە



سنور ميديا 

ئەمڕۆ سێ شەممە 23-2-2021 شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە بۆ پرسی بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق دەگەڕێتەوە بەغدا.

 

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق ڕاگەیاندوه‌، بەپێی یاسا، هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دەنگدان و تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە.


وتیشی"لە ئەگەری دوادەكەوتنی یاسای بودجە، كار بە لە 12%ی بودجەی ساڵی ڕابردوو دەكرێت".

 

بەپێی زانیارییەكان، لایەنە شیعەكان پێشنیارێكی نوێیان هەیە بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ هەرێم، كە بریتییە لە پێدانی نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەكان و داهاتی ناوخۆ و بڕی ٤٣٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بدریت بە سۆمۆ.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure