بافڵ تاڵه‌بانی
339 جار بینراوە 22/2/2021 09:40 PM

بافڵ تاڵه‌بانی په‌یامێك ده‌گه‌یه‌نێته‌ باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتانی جیهان



سنور ميديا 

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ بافڵ تاڵه‌بانی و تیمی یه‌كێتی بۆ گه‌یاندنی په‌یامێك به‌ كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان له‌ شاری هه‌ولێر بون، په‌یامه‌كه‌ش گه‌یه‌ندرا.

 

له‌راگه‌یه‌ندراوێكیشدا مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كارگێڕان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به‌شدارییان كرد، بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و جیهانی تاوتوێكرد.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له‌كۆبونه‌وه‌ی پێش نیوه‌ڕۆدا له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی (بریتانیا، یۆنامی، كه‌نه‌دا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، هوڵه‌ندا، سه‌رۆكی نوسینگه‌ی رۆمانیا، چیك، یونان، ئوردن) كۆبونه‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌ی پاشنیوه‌ڕۆشدا، هاوسه‌رۆك و كارگێڕ و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی پێشوازیان كرد له‌ نوێنه‌رو كونسوڵی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی (نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، روسیا، چین، ژاپۆن، هیند، فڕه‌نسا، ئه‌رمینیا، كۆریا، ئێران، فه‌ڵه‌ستین، توركیا، هه‌نگاریا).

 


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، گرنگترین ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كان تاوتوێكردنی بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان بو، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سۆران جه‌مال تاهیر به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كان قسه‌كردن بو له‌سه‌ر دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان چۆنیه‌تی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و تێڕوانینی یه‌كێتی هه‌رێم و به‌غداو پێشنازه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر كه‌یسی لامه‌ركه‌زی و كێشه‌ی بودجه‌و میزانیه‌ی ساڵی 2021 تاوتوێكران.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure