سنور ميديا
177 جار بینراوە 22/2/2021 04:21 PM

لێدوانى وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێم له‌سه‌ر هێرشه‌ مووشه‌كيه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر



سنور ميديا 

وەزیری ناوخۆی هەرێم ایده‌گه‌یه‌نێت ''كەسانێك كە لە بازگەكان كارئاسانییان بۆ كراوە تاكو هێرشی موشه‌كی بكه‌نه‌ سه‌ر هه‌ولێر و داواش لە حكومەتی عێراق دەكات دەستگیریان بكات''.

 

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، چەند کەسێک سودیان لەو مامەڵە باشە وەرگرت کە لە بازگەکان لەگەڵیان کراوە. بەشێک لەوانە دزەیان کردووەتە ناو هەولێر و بووە هۆی ئەوەی موشەک ئاراستەی چەند گەڕەکێک و فڕۆکەخانەی هەولێر بکرێت.

 

وتیشی، "لیژنەیەکمان بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق پێکهێناوە و هیوادارین برایانمان لە حکومەتی عێراق ئەوانەی تاوانبارن دەستگیریان بکەن و بە سزای یاسای خۆیان بگەیەندرێن".

 

ڕێبەر ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، "هێرشەكە پێمان دەڵێت كە داعش تەنها ڕێكخراوی تیرۆرستی نییە لە وڵاتدا، بەڵكو گروپی تیرۆرستیی دیكەش هەن، ئەمەش كاری هاوبەشی گەورەترمان لێدەخوازێت لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەند و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەموو ئەو لایەنانەی دژایەتی تیرۆر دەكەن".

 

لێدوانەكەی وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ لەمیانەی مەراسیمی دەستبەكاربوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری نوێی هەولێردا بوو.

 

شەوی دووشەممە 15ی شوبات، 14 موشەك لە شاری هەولێر كەوتنەخوارەوە. ژمارەیەك لە موشەكەكان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریان كردە ئامانج و موشەكێكی تریان بەسەر فڕۆكەخانەكەدا تێپەڕی.

 

موشەكێك لە گەڕەكی وەزیرانی شاری هەولێر و دانەیەكی تریشیان لە نزیك نازستی كەوتەخوارەوە. چەند هاوڵاتییەك و كەسێكی بیانی بەهۆی موشەكبارانەكەوە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، زیانی مادییش بەر شەقامەكان و ماڵ و ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییان گەیشت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure