ئاسايش
258 جار بینراوە 22/2/2021 02:09 PM

ئاسایش ڕاگه‌يه‌نراوێكى راگەیاند



سنور ميديا 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور سزادانی سێ تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکانی بەدوو ساڵ زیندانی و پێنج ملیۆن دینار راگەیاند.


لەراگەیەندراوێکدا به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوورهاتووە، سزادانی سێ تۆمه‌تباری پەیوەست بەدۆسیەی ماددە هۆشبەرەکانەوە راگەیاند، کە یەکێکیان بە پێنج ملیۆن دێنار و دووانەکەی تریان هەر یەکەی بە ساڵێک زیندانی سزا دران.


لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، له ماوه‌كانی رابردوودا سێ تۆمه‌تبار له ‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ به ‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران، دواتر په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌یان بۆكرایه‌وه،‌ ‌ بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ فه‌رمانی به‌رێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی-2 كران به‌ مه‌به‌ستی دادگايیكردنیان، به‌ پێی مادده‌ی (30 له‌ یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.

 

لە ئەنجامدا، هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ سزای یاسایيان بۆ ده‌رچوو به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه، هـ . ع . ت 41 ساڵ كورد / سوریا سزای دارایی بە بڕی پێنج ملیۆن دیناری عێراقی و هەریەک لە ش . ا . ع 29 ساڵ كورد / عێراقی یه‌ك ساڵ أ . غ . ش 28 ساڵ كورد / عێراقی سزای یەک ساڵ زیندانی.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure