په‌رله‌مانى عيراق
187 جار بینراوە 22/2/2021 01:47 PM

هاوپه‌یمانى هیواو فراكسیۆنى یه‌كێتى بڕگه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندى فه‌رمانبه‌ران له‌بودجه‌دا جێگیرده‌كه‌ن



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى هیوا له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكرایده‌كات، به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى یه‌كێتى بڕگه‌یه‌كیان له‌ناو پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراقدا جێگیركردوه‌ ئه‌ویش پێدانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى فیدراڵیه‌ له‌هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌رچى ژماره‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش زۆر زیادیكردوه‌، به‌ڵام هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ده‌ده‌ین".

 

له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى كه‌ په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، د.ڕێبوار كه‌ریم ئاشكرایكرد، "هه‌م به‌غداو هه‌میش هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌من له‌ئاست فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌به‌غداوه‌ هه‌یه‌ ئێمه‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى ده‌كه‌وێته‌ سه‌رى بیدات".

 

ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "له‌بوارى داراییه‌وه‌ ڕێگه‌ ناده‌ین مافه‌ داراییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێم بخورێت به‌تایبه‌ت سلێمانى".

 

به‌وته‌ى د.ڕێبوار، "ماوه‌یه‌كى زۆره‌ ئێمه‌ خه‌ریكى ئه‌وه‌ین سه‌رجه‌م موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بكرێته‌ فیدراڵى‌و به‌غدا موچه‌یان پێبدات، چونكه‌ ناكرێت به‌ناوى به‌رزى‌و نزمى نرخى نه‌وته‌وه‌ یارى به‌گیرفانى فه‌رمانبه‌ران بكرێت".

 

ئاشكراشیكرد، "هاوپه‌یمانى هیواو یه‌كێتى كارمانكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانگه‌ فیدراڵیه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بدرێت، ئه‌گه‌رچى سه‌ره‌تا ژماره‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ هه‌زارو 600 فه‌رمانبه‌ر بوه‌و ئێستا زیادیكردوه‌ بۆ چوار هه‌زارو 700 فه‌رمانبه‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌رده‌كه‌ین‌و واده‌كه‌ین هه‌موو ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ موچه‌یان پێبدرێت‌و ئه‌وه‌شمان به‌بڕگه‌یه‌ك له‌پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق جێگیركردوه‌".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure