دابه‌شكردنى مووچه‌
468 جار بینراوە 22/2/2021 01:43 PM

دابه‌شكردنى مووچه بێ لێبڕين



سنور ميديا 

سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاشكرایده‌كات، سه‌رۆكى حكومه‌ت فه‌رمانیكردوه‌ موچه‌ى مانگى كانونى دوه‌مى 2021ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم به‌بێ لێبڕین دابه‌شبكرێت.

 

به‌گوێره‌ى نوسراوێكى د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى كردوه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ڕه‌زامه‌ندى درا به‌پێدان‌و خه‌رجكردنى موچه‌ى مانگى كانونى دوه‌مى 2021 بۆ كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم به‌بێ لێبڕین.

 

ئه‌و بڕیاره‌ له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ ساڵح عوسمان بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی له‌كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لیوا چه‌تۆ ساڵح بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ فیدراڵیه‌كان له‌هه‌رێم زیاتر له‌70 ڕۆژە موچەیان وەرنەگرتوە، ئەمەش بۆتە مایەی ئەوەی كە بارگرانیەكی زۆر لەسەر ئەفسەران‌و كارمەندانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكان دروستبكات".

 

له‌به‌رامبه‌ریشدا لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، "ئێمە هاتوین بۆ ئەوەی هەموو پاڵپشتیەكی خۆمانتان بۆ دوپاتبكەینەوە، ئەم فەرمانگانە نمونەی بونن لەكاركردندا، بۆیە پێویستە موچەكانیان لەكاتی خۆیدا پێبدرێت كە مافێكی سادەی خۆتانە".

 

ئاشكراشیكرد، "هەمولایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر ئاستی باڵا ئاگاداركراونەتەوەو پەیوەندیمان به‌قوباد تاڵەبانی‌و چەند بەرپرسێک باڵای ترەوە کردوەو لەهەوڵەكانیشمان بەردەوامدەبین، بۆیە هیواخوازین ئەم كێشەیە بەزوترینكات چارەسەربكرێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure