سنور ميديا
368 جار بینراوە 21/2/2021 07:30 PM

ژنێک "کۆتایی بەژیانی خۆی" هێنا



سنور ميديا 

به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری ته‌ندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ژنێک لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی "کۆتایی بەژیانی خۆی" هێناوە.

 


سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری ته‌ندروستی سلێمانی 122 راگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگادارکراونەتەوە کە ژنێک لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی "خۆی کوشتوە".


ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و تائێستا زانیاریان لەبارەی هۆکار روداوەکە و ناسنامەی ئەو کەسەی خۆی کوشتوە بۆ ساغ نەکراوەتەوە.

 


روداوەکانی خۆکوشتن لەهەرێمی کوردستان لەماوەی چەند مانگی رابردودا زیادیانکردوە و بەشێک لەشارەزایانی کۆمەڵناسیش جەخت دەکەنەوە دۆخی دارایی و کۆمەڵایەتی و پێشهات و گۆڕانکارییەکان کاریگەری بەرچاویان هەیە لەسەر زیادبونی روداوەکانی خۆکوشتن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure