فازڵ میرانی
398 جار بینراوە 21/2/2021 04:52 PM

فازڵ ميرانى هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حكومڕانى عيراق و ئامانجی هاتنی عەمار حەکیم بۆ هەرێم ئاشکرادەکات



سنور ميديا 

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، حکومڕانی عێراق حکومڕانییەکی سەقەتە و وەک ئەوە نییە بەرپرسانی عێراقی با سیادی باسی دەکەن، وتیشی، ئامانج لە هاتنی عەمار حەکیم بۆ هەرێم پەیداکردنی هاوسۆزییەکی عێراقییە.


فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە، کە پاش ئەوەی دوێنێ عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتیی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون لە سلێمانی بوو، ئەمڕۆ گەیشتنە هەولێر و دەشڵێت، مەبەستی عەمار حەکیم ئەوەیە هەوڵبدات هاوسۆزییەکی عێراقی پەیدا بکات.

 

باسی لەوەشکرد، کە ئەگەر ئەو کارە لە پێش هەڵبژاردنەکان بکرێت ئەوە باشە و لەوانەیە چارەسەری کێشەکانی پاش هەڵبژاردنەکان بکات.

 

فازڵ میرانی دەشڵێت، "حکومڕانی عێراق سەقەتە، سەرەڕای ئەوەی برادەرانی عێراق بە سەروەر باسی دەکەن و سنگی خۆیان دەردەهێنن، بەڵام بە پرۆسەیەکی سەقەت بەکارهاتووە."

 

وتیشی، "ماف وەردەگیرێت و نادرێت کەس خێرمان پێناکات، ئێمە لە عەرەبی عێراق کۆنترین و لە وڵاتی خۆمانین، لە جوگرافیای پێش جەنگی جیهانی بەشێک نەبووین لە عێراق کە ئێستا بەشێکین لێی."

پێشتریش، حەکیم لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "ئێمە پشتگیریی ئەو رێککەوتنە دەکەین کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتەئاراوە لەسەر بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و هيوادارين لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت."


دوێنێ شەممە، بە سەردانێک وەفدێکی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتیی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون گەیشتە هەرێم و لەگەڵ بەشێکی بەرپرسانی هەرێمدا کۆبووەوە و بڕیاریشە لە سەردانکردنەکانی بەردەوام بێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure