سنور ميديا
202 جار بینراوە 21/2/2021 04:25 PM

ڕووداوێكی كارەساتبار لە هەولێر قوربانی لێكەوتەوە



سنور ميديا 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕابدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی كارەساتباردا، بەهۆی تیژڕەوییەوە، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و لەئەنجامیشدا، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.

 

فازیل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت بەرزی تایبەت لەشەقامی هەولێر - خەبات لەپشت شەقامی 120 مەتری، بەهۆی خێرایی زۆرەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەرەو دورگەی ناوەندی شەقام رۆیشت و خۆی كێشا بەستونێكی كارەبا، بەردەوام بوو لەسەر ڕۆیشتن لەنێوان دارەكانی جوانكاری شەقام تاوەكو گەیشتە ستونێكی دیكەی كارەبا، ئەویشی خست و پەڕییەوە بۆ سایدی هاتن بۆ هەولێر و پاش كەمێك ڕۆیشتن جارێكی تر بەسەر دورگەی ناوەند كەوتەوە پاشان ڕاوەستا.

 

وتیشی"بەداخەوە لەئەنجامی ڕووداوەكە دوو منداڵ كە سەرنشین بوون گیانیانلەدەستدا، پێنج كەسی دیكەش برینداربوون كە دایك و باوك و خوشك و برای یەكتربوون، زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە".

 

ئاشكراشیكرد، ئەگەر بەخێراییەكی ئاسایی بچیتە قەزای خەبات كە 44 كیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە، ماوەی 30 خولەكت پێویستە، ئەگەر بەخێرایی سەرو 120 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا بڕۆیت هاوشێوەی خێرایی ئەو شۆفرلێتە، لەوانەیە 5 خولەك زووتر بگەیت، باشە زووتر گەیشتن بە پێنج خولەك ئەوە دەهێنیت ئەو هەموو كارەساتەی بۆ بنێیتەوە؟ ئەوە دەهێنێت منداڵەكانتی بۆ بكەیتە قوربانی؟ ئەو دوو پرسیارە تەنها بۆ ئەو باوكە نیە كەئەو كارەساتەی نایەوە، بەڵكو بۆ هەموانە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure