كه‌ش و هه‌وا
187 جار بینراوە 21/2/2021 04:12 PM

باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ راگه‌یه‌ندرا



سنور ميديا 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 22ی شوباتی 2021 راگه‌یاند، كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.

 

كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت، "ئه‌مڕۆ له‌ هەرێمی کوردستان و شاری كه‌ركوك ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌ باران له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و بارینی به‌فر له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیا به‌رزه‌كان.

 

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ هاتووه‌: له‌ هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ 10، سلێمانی 9، دهۆك 6، كه‌ركوك 14 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

 

كه‌شناسی هه‌رێم باسی له‌وه‌ش كردووه‌، سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 22ی شوبات، ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركوك له‌نێوان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌ چه‌ند پله‌یه‌ك له‌چاو ئه‌مڕۆدا به‌رزده‌بنه‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure