شێركۆ جه‌وده‌ت
253 جار بینراوە 21/2/2021 04:08 PM

شێرکۆ جەودەت: ناوی هەمو ئەوانە ئاشکرا دەکەین لەپشت هێنانی ئافرەت و لەشفرۆشییەوەن



سنور ميديا 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی رایگەیاند، بەدواداچونیان کردوە لەبارەی دیاردەی لەشفرۆشی و "حکومەت بەرپرسیاری یەکەمە"، چونکە بە رەهایی کارئاسانی دەکرێت بۆ ئەو دیاردەیە و سەنتەر و دەزگا و دامەزراوەی تایبەتیان بۆ تەرخانکراوە، دەشڵێت، " ناوی هەمو ئەوانە ئاشکرا دەکەین لەپشت هێنانی ئافرەتی بیانی و دیاردەی لەشفرۆشییەوەن".

 

شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەدواداچونێکی جددیمان کردوە بۆ دیاردەی لە شفرۆشی و ئەوانەی کە نمایشی بازاڕکاری لەشفرۆشی دەکەن، بەداخەوە داڕمانێکی مەترسیدارە لە کۆمەڵگەی مسوڵمان، لە کۆمەڵگەیەکی وەکو هەرێمی کوردستان ئەم دیاردە دزێوە بە ڕەهایی درکی پێدەکرێت و بوەتە داڕمانی خێزانیی و کۆمەڵایەتی، دیاردەیەکی زۆر مەترسیدارترە لە گەندەڵییەکانی تر، چونکە ئەمە داڕمانی ئەخلاقی دروستکردوە، ئەو داڕمانە کارەساتێکی گەورەی لەناو خێزانەکان و رەوشی و رەفتاردا دروستکردوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان ،بەرپرسیاری یەکەمە، چونکە بە رەهایی کارئاسانی دەکرێت بۆ ئەو دیاردەیە و سەنتەر و دەزگا و دامەزراوەی تایبەتیان بۆ تەرخانکراوە بە بەرچاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە "بەرچاوی بەرپرسەکان لە سلێمانی، لە هەولێر لە دهۆک و ناوچەکانی دیکەی کوردستان، بە رێکخراوی و بەتیم ئەم دیاردەی لەشفرۆشیە رێکدەخرێت، ئەمڕۆ بەڵگەکانمان لەگەڵ داواکاری گشتی سلێمانیدا تاوتوێکرد، بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بگیردرێتە بەر".

 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتو باسی لەوەشکرد، "لەئێستادا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەداین و ناوی شوێنەکان و ئەوکەسانەش ئاشکرا دەکرێن کە لە پشت ئەو دیاردەیەوەن، هەمو ئەو ناوانە ئاشکرا دەکەین کە لە پشتی دیاردەی لەشفرۆشیەوەن و ئافرەت لە دەرەوەی وڵات دەهێنن، ئافرەت لە ئۆکرانیا و روسیا و وڵاتانی دیکەوە دەهێننە هەرێمی کوردستان، ماددەی بێهۆشکەریان پێدەفرۆشن، ئەوە بێجگە لە دیاردەی لەشفرۆشییەکە".

 

لەبارەی وەڵامی داواکاری گشتی بۆ دۆسیەکە، شێرکۆ جەودەت وتی، "داواکاری گشتی زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێکردین و هەردولا وەکو تەواوکاری یەکتر وەکو پەرلەمان و داواکاری گشتی پێکەوە هەماهەنگ دەبین بۆ ئەم جۆرە دیاردانە، بەڵێندراوە هەرچی بکرێت هەماهەنگ دەبین".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure