عه‌مار حه‌كیم
141 جار بینراوە 21/2/2021 04:00 PM

عه‌ممار حه‌كیم پشتگیری له‌ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات



سنور ميديا 

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون كۆبوه‌وه‌.

 

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌ممار حه‌كیم ڕایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان بە دۆست و هاوپەیمانیی خۆمان دەزانین و پێویستە دەستوور، بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.

 

وتیشی "ئێمە پشتگیریی ئەو ڕێککەوتنە دەکەین کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتە ئاراوه‌ لە سەر بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 و هیوادارین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی لە سەر بدرێت".

 

له‌به‌رامبه‌ردا سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێم، هەمیشە لەگەڵ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بووە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی تایبەتمەندی و قەوارەی فیدراڵی هەرێم و لەبەرچاوگرتنی پرنسیپەکانی هاوسەنگی و شەراکەت و سازان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure