نه‌وشيروان مسته‌فا
337 جار بینراوە 20/2/2021 10:49 PM

هەڵوێستی نەوشیروان مستەفا لەبارەی تۆمەتی تیرۆر و ئاژاوەگێڕی لەدادگاکان ئاشکرادەکرێت



سنور ميديا 

د. ئیسماعیل نامیق ئەندامی پێشوی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، نەوشیروان مستەفا رێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان پێیڕاگەیاندوە، "ناتوانن بە تۆمەتی تیرۆر من دادگایی بکەن، بەڵام لەئایندەدا بەرامبەر خەڵکی تر جێ بەجێی ئەکەن."

 

د.ئیسماعیل نامیق لە نوسینێلدا باسی لەوەکردوە، ئەو کاتەی فەرمانی گرتن بۆ کاک نەوشیروان دەرچو بو، "رۆژێک بانگی کردم بۆ ماڵەوە، من و کاک نەوشیروان و پارێزەرەکەی ( کاک ئازاد چۆمانی ) دانیشتین باسی ئەوەمان کرد، چۆن داواکەی سەر کاک نەوشیروان بگوازینەوە بۆ سلێمانی، چونکە کاک نەوشیروان وتی، من ئامادەم بڕۆمە بەردەم دادگاکانی سلێمانی یان دادگاکانی ھەر شارێکی دیکەی عێراق، جگە لەھەولێر و دھۆک، چونکە پێشوەخت ئەزانم دادگاکانی ئەم دوو شارە حوکمی چی ئەدەن بەسەرمدا و ویستی کێ جێبەجێ ئەکەن و بەقسەی کێ ئەجوڵێنەوە."

 


د. ئیسماعیل نامیق دەشڵێت، "بەکورتی نەوشیروان مستەفا لەدادگاکانی زۆنی زەرد زۆر نائومێد بو، ئەیوت بەتەواوی لەلایەن حیزبەوە کۆنترۆڵ کراون".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "پاش ئەوەی قسەکانمان تەواو کرد کاک ئازاد چۆمانی رۆیشت، من مامەوە"، ئەوەندەی پێنەچو، نمای کوڕی کاک نەوشیروان ھاتە ژورەوە، کاک نەوشیروان لێی پرسی: نما لەکوێ بوی، نماش لەوەڵامدا وتی، لەبازاڕ بووم. کاک نەوشیروان لەنمای پرسییەوە، دەنگوباسی بازاڕ، نماش وتی، خەڵک ھەر گلەیی دەکات.

 

ئەو بەرپرسەی پێشوی گۆڕان نوسیویەتی،" کاک نەوشیروان بەپێکەنینەوە وتی، نما ئەزانی فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچوە؟ ئەگەر بمگرن تۆ چی ئەکەی؟، نما وتی: بابە جا ئەتوانن؟".


بەپێی وتەی د. ئیسماعیل نامیق، لە وەڵامدا نەوشیروان مستەفا وتویەتی، "راستە ناتوانن بمگرن، بەڵام ئەگەر بتوانن بمگرن، بەڵێ رەنگە دە بۆ پانزە ساڵ حوکمم بدەن. پاشان وتی ئەمە پێشینەیەکی خراپ و زەنگێکی مەترسیدارە، لەداھاتودا ھەرکەسێک رەخنەیان لێ بگرێت، بەبیانوی تیرۆر و سیخوڕی کردن و تێکدانی ئاسایش ئەیگرن و حوکمی ئەدەن، راستە ناتوانن لەئێستادا ئەمە بەرامبەر من جێبەجێ بکەن، بەڵام بەتاکید لەئایندەدا بەرامبەر خەڵکی تر جێ بەجێی ئەکەن".

 

بەرپرسەکەی پێشوی گۆڕان دەشڵێت، "خۆزگە لەژیاندا ئەما و ئێستا بەچاوی خۆی ئەیبینی چی ئەگوزەرێت".

ئەو نوسینەی ئیسماعیل نامیق لەکاتێکدایە 16ی ئەم مانگە سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بەسەر پێنج دەستگیرکراوی بادیناندا سەپێندرا بەتۆمەتی "سیخوڕیکردن و دروستکردنی ئاژاوە" بەڵام دەستگیرکراوان و پارێزەرانی ئەو دەستگیرکراوانە تەواوی تۆمەتەکانیان رەتکردەوە و رایانگەیاند، سەپاندنی سزا بۆ کپکردنی رای ئازادە بەتایبەت ئەو چالاکوانانە لەماوەی رابردودا هەوڵی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان داوە دژی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure