كه‌ش و هه‌وا
222 جار بینراوە 20/2/2021 10:31 PM

كه‌شناسی هه‌رێم له‌باره‌ی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و به‌فربارین ئاگاداریه‌كی بڵاوكرده‌وه‌



سنور ميديا 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌فربارین به‌شێوه‌ی پچر پچر به‌رده‌وامی ده‌بێت و پله‌ی گه‌رماش بۆ ژێر سفر پله‌ی سه‌دی داده‌به‌زێت.

 

له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند، به‌فربارین به‌شێوه‌ی پچر پچر به‌رده‌وامی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌مشه‌و پله‌كانی گه‌رما له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌ به‌رزه‌كان و شاخاویه‌كان رو له‌ نزم بونه‌وه‌ ده‌كات بۆ ژێر سفری سه‌دی و به‌ستانی رێگاوبانه‌كان دروستده‌بێت.

 


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رۆژی دوشه‌مه‌ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه‌.

 

پێشتریش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبو، ئه‌مڕۆ به‌فربارین له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌ شاخاویه‌كان و شوێنه‌ به‌رزه‌كانی ناو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و بۆ سبه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كان، به‌ڵام به‌ رێژه‌ی كه‌متر.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure