يوسف محه‌مه‌د
253 جار بینراوە 20/2/2021 10:26 PM

سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان: سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق رێگرە لە دروست کردنی لیژنەیەکی لیکۆڵینەوە



سنور ميديا 

يوسف محه‌مه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران رێگرە لە دروست کردنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ بەدواداچونی پێشێلکارییە مەترسیدارەکانی ماف و ئازادییەکانی هاونیشتیمانییان لە هەرێمی کوردستان.

 

یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له‌ په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایگه‌یاندووه‌، لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوەوە وەک فراکسیۆنی گۆڕان و بە واژۆی زیاتر لە 50 پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی هیوا و فراکسیۆنی یەکێتی و پەرلەمانتارانی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەران، بەپێی مادەکانی (83- 85)ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان کرد بۆ بەدواداچونی فڕاندن و گرتنی چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان.

 

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، پێشێلکارییەکانی تری ماف و ئازادییە گشتی و سیاسیی و رۆژنامەوانییەکان لە هەرێمی کوردستان، بەڵام سەرباری بەڵێنەکانیان تا ئێستا سەرۆکایەتیی پەرلەمان رێگرە لە رێکارەکانی دروست کردنی لیژنەکە.

 

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بێدەنگیی سێ دەسەڵاتەکەی عێراق لە فشار کردن لە دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ ئازاد کردنی چالاکوان و رۆژنامەنوسانی عێراق جێی رەخنەیە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure