لاهور شێخ جه‌نگى
334 جار بینراوە 20/2/2021 07:23 PM

نوێترين هه‌ڵوێستى لاهور شێخ جه‌نگى له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا



سنور ميديا 

هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتى نیگەرانە لە هەر هەوڵێک، کە بدرێت بۆ پەکخستنى رێککەوتنى هەرێم و بەغدا.


لاهور جەنگی هاوسەرۆکى یەکێتى لە مەراسیمى رۆژى شەهیدى عێراقدا لە سلێمانى ئەوەشى خستەڕوو، هەرێم بەشێکە لە عێراق و کەسوکارى شەهیدان چاویان لەوەیە لە بەغدا بە شێوەیەکى دادپەروەرانە پشک و پێگەى هەرێم لەناو بودجەدا دەستەبەر بکرێت.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێتى نیگەرانە لە هەرهەوڵێک کە ببێتە هۆى پەکخستنى رێککەوتنى هەرێم و بەغدا و بێبەشکردنى مافەکانى موچەخۆرانى هەرێمی کوردستان.

 

لاهور جەنگی دەشڵێت، خۆپیشاندانەکان بۆ چاکسازى ئەنجامدراون و دەبێت هەڵبژاردنى پێشوەختە بە ئازادانە و دوور لە وتارى چەک بەڕێوەبچێت.


ئەوەش لەکاتێکدایە، عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی بەڕێوەچوونی رۆژی شەهیدی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی و لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ناکرێت موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێ موچە بن و بەهۆی ململانێ سیاسیەکانەوە موچەکانیان دوابکەوێت."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure