مووچه‌
289 جار بینراوە 20/2/2021 05:57 PM

وەزارەتی پێشمەرگە وەرگرتنی دوو موچە بەیەکەوە ڕوون دەکاتەوە



سنور ميديا 

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بابەتی وەرگرتنی دوو موچە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە تەنها فەرماندەیی شنگال دەکرێتەوە نەک هەموو هێزەکانی پێشمەرگە.

 

بابەکر ئەحمەد، بەرێوەبەری ڕۆشنبیری و راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، "ئەو دوو موچە بە یەکەوە نادرێتە هەموو هێزەکانی پێشمەرگە، تەنها فەرماندەیەکی شنگال دەگرێتەوە، ئەو فەرماندەیە پێشتر موچەیان وەرنەگرتووە و کێشەی لیست و ناویان هەبووە، بۆیە موچەی مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوو و یەکی ئەمساڵیان پێ دەدرێت."

 

بۆ ناس نيوز وتیشی، "ئەو بابەتە تایبەتە بەو هێزە کە پێشتر کێشەی لیست و ناویان هەبوو، تاوەکو بۆیان ڕێکخرا موچەیەکیان دواکەوت بوو، لەئێستادا بابەتەکە ڕێکخراوە بۆیە دوو موچە وەردەگرن."

 

بابەکر ئەحمەد جەختی کردەوە کە ئەوەى بڵاوکراوەتەوە کە گشت هێزەکانی پێشمەرگە دوو موچە وەردەگرن دورە لە ڕاستییەوە.

 

ڕۆژی 18ی شوباتی 2021، وەزارەتی دارایی هەرێمی‌ كوردستان گەنجینەکان ئاگادارکردەوە كە بەهەمان میكانیزمی مانگی ڕابردوو دەست بە ئامادەكردنی لیستی‌ موچەی مانگی‌ شوبات بكەن.

 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، وەزارەتەکە داوای لە گەنجینەکان كردووە لیستی موچە‌ی مانگی ئەم مانگە "شوبات" بەپێی میكانزمی مانگی كانوونی‌ دووەم ئامادەبكەن، بە لێبرینی رێژەی %21 لە كۆی موچەی موچەخۆران و %50 لە موچەی پلە تایبەتەكان.

 

هاوکات قاسم شەشو، فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال گەڕانەوەی خۆی بۆ ناو پارتی ڕاگەیاند و ئاماژەى بەوەکرد، مەسعود بارزانى موچەى دوو هەزار پیشمەرگەى شنگال دەگەڕێنێتەوە.

 

قاسم شه‌شۆ ئاماژەى بەوەکرد، "مەسعود بارزانی دەستلەکارکێشانەوەكەی قبوڵنەكردم و پێی وتم دەبێت لە ئەركەكەت بەردەوامبیت، منیش بڕیارمدا بەردەوامبم وەك فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال دەمێنمەوە".

 

وتیشى، "لەگەڵ بارزانى باسی زۆر شتمان کرد، لەوانە دوخی شنگال و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی شنگالەوە، هەورەها دۆخی ئەمنی ناوچەكە".

 

لەبارەی چارەنوسی موچەی دوو هەزار پێشمەرگەكانی كە سێ مانگە پێیاننەدراوە، قاسم شەشۆ وتی، "كاك مەسعود کیشەکەی چارەسەرکرد و هەموو پێشمەرگەکانی شنگال موچەی خۆیان وەردەگرن، ئەوانەی موچەكانیان بڕدراوە لە چەند مانگی داهاتودا هەموی وەردەگرنەوە... ئیتر لەمەودوا لەکاتی خۆیدا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە موچەیان پێ دەدەرێت".

 

قاسم شه‌شۆ، كه‌سی یه‌كه‌می سه‌ربازی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شنگال و فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی شنگال، لە ناوه‌ڕاستی تشرینی دوه‌می 2020 له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا وازهێنانی له‌ فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ و حزبه‌كه‌ی (پارتی) راگه‌یاند، ئەوەش به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی حزبیی و وه‌رنه‌گرتنی بۆچونه‌كانیان له‌ شێوازی دانانی بابه‌شێخ و میری ئێزیدییان.

 

شەشۆ كە خۆی لە پێكهاتەی ئایینی ئێزیدییە، لە دوای وازهێنانی لە پارتی موچەی دوو هەزار پێشمەرگەی فەرماندەییەكەی راگیرا، كە بۆ هەر 40 رۆژ جارێك بڕی 200 دۆلاریان پێدەدرا.

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure