مه‌حمود سه‌نگاوى
813 جار بینراوە 20/2/2021 04:27 PM

مه‌حمود سه‌نگاوى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

مه‌حمود سه‌نگاوى وازهێنانى له‌هه‌موو پۆستێك له‌ناو یه‌كێتى ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌و ده‌ڵێت:"حورمه‌تى خۆم ده‌گرم‌و ته‌نها به‌رپرسى میحوه‌رم"، ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه‌ ڕه‌خنه‌ى له‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هه‌بێت، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌سه‌ر هه‌ولێر كارێكى تیرۆریستى بوو".

 

مه‌حمود سه‌نگاوى وتى:"ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌سه‌ر هه‌ولێر كارێكى تیرۆریستیه‌، هه‌ر كوێیه‌كى كوردستان هێرشى بكرێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ دژى هه‌موو كورده‌و نابێت له‌سه‌ر لایه‌نێك حساب بكرێت نه‌ یه‌كێتى‌و نه‌ پارتیش".

 

ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "هه‌ر كوێیه‌كى كوردستان هێرشى بكرێته‌سه‌ر ئێمه‌ ده‌سه‌ڵاتمان ببێت وه‌ڵامى ده‌ده‌ینه‌وه‌".

 

سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیش مه‌حمود سه‌نگاوى جه‌ختیكرده‌وه‌، په‌یوه‌ندیمان باشه‌و خراپ نییه‌.

 

له‌باره‌ى سزادانى پێنج چالاكوان‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌ى بادینانیشه‌وه‌ مه‌حمود سه‌نگاوى وتى:"هیوادارم ئه‌و دادوه‌رانه‌ى سزا ده‌رده‌كه‌ن، ویژدانیان هه‌بێت".

 

سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غداش سه‌نگاوى ئاشكرایكرد، "هیوادارین ڕێكه‌ون، به‌ڵام پێناچێت ئه‌وه‌ ڕوبدات‌و من ڕه‌شبینم".

 

ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "له‌ناو یه‌كێتیدا واز له‌هه‌موو شت هێناوه‌و ته‌نها به‌رپرسى میحوه‌رم‌و حورمه‌تى خۆم ده‌گرم‌و قسه‌ زۆر ده‌كه‌م".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure