كه‌ركوك
209 جار بینراوە 19/2/2021 10:55 PM

هاتوچۆی كه‌ركوك رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر "ئه‌و هاوڵاتیه‌ ده‌دات كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سوتاند"



سنور ميديا 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌و هاوڵاتییه‌ خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ته‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و به‌شێك له‌ جه‌سته‌ی خۆی سوتاند و رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و روداوه‌ ده‌كرێت.

 

هاتوچۆی كه‌ركوك له‌ رونكرده‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی بو له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق و له‌نێویشیاندا پارێزگای كه‌ركوك، به‌ره‌چاوكردنی بڕیاری ژماره‌ 5ی ساڵی 2021ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی و شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ كردوه‌، هه‌ركه‌سێكیش پابه‌ندنه‌بێت، به‌بڕێك پاره‌ غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

 

ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی رویدا ئه‌وه‌بو كه‌ "هاوڵاتیه‌ك سه‌رپێچی رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆی كردبو، به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ماڵ هاتبوه‌ده‌ره‌وه‌"، له‌لایه‌ن تیمێكی هاتوچۆوه‌ داوای به‌ڵگه‌نامه‌ و ساڵنامه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێكراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك غه‌رامه‌ بكرێت، داوایانلێیكردوه‌ رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی، ده‌رگای عه‌مید محه‌مه‌د ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆش هه‌میشه‌ كراوه‌یه‌ بۆ هه‌مو هاوڵاتیان و به‌تایبه‌تیش، كه‌مئه‌ندامان.


هاتوچۆی كه‌ركوك باسی له‌وه‌شكردوه‌، دوای 45 خوله‌ك له‌و روداوه‌، هاوڵاتیه‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و له‌نزیك تیمه‌كه‌ی هاتوچۆ، به‌نزینی كردوه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا و سوتاندویه‌تی، له‌كاتێكدا وێنه‌ی راگه‌یاندنه‌كان بۆ دیكۆمێنتكردنی دۆخه‌كه‌ هه‌یه‌، پاشان تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ئاگاداركرانه‌وه‌ و ئه‌و هاوڵاتیه‌ش گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی كه‌ به‌شێكی جه‌سته‌ی سوتاوه‌.

 


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كه‌ركوك ئاشكراشیكرد، به‌ بڕیاری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ورده‌كاری و دۆخی ڕوداوه‌كه‌ و گه‌یشتن به‌ دوا ده‌ره‌نجام، لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكهێندراوه‌، داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، ئێمه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانین بۆ پاراستنی ژیانی ئه‌وان و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، بۆیه‌ پێویسته‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و ره‌چاوی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure