ئه‌مريكا
204 جار بینراوە 19/2/2021 07:34 PM

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبارەی سزادانی دەستگیرکراوەکانی بادینان هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق رایگەیاند، بە وردی چاودێریی دەستگیرکردن و دادگاییکردنەکانی ئەم دواییەی رۆژنامەنوس و چالاکوانیان کردووە و لەبارەی پرسی ئازادیی رادەربڕین، بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدابوون.

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق لەراگەیەنراوێکدا ڕايده‌گه‌يه‌نێـت "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربارەی پرسی ئازادیی ڕادەربڕین و لەو نێوەندەشدا ئازادی بۆ ڕاگەیاندکاران بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیش دەبێت لەسەر ئەم بابەتە".

 

ئەوەش هاتووە، "کۆمەڵگا دیموکراتیەکان ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕین دەگرن و پشتیوانی لە توانای ڕاگەیاندکاران دەکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە بێ ترس لە تۆڵە لێسەندنەوه".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure