سنور ميديا
300 جار بینراوە 19/2/2021 03:46 PM

دوایین زانیاری سەبارەت بە پشکى هەرێم لە بودجەدا ئاشکرا دەکرێت



سنور ميديا 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ماددەیەكمان جێگیركردووە لە یاسای موازەنەدا ئەوەیە كەهەر پارەیەك بۆ هەرێم بێت دەبێت ئەولەویەتی یەكەم بۆ مووچە بێت پێش هەر بوارێكی دیكە، دەشڵێت ،"دواكەوتنی یاساكە تەنها یەكێك لە هۆكارەكان پشكی هەرێمە، هۆكاری سەرەكی ئەوەیە شیعیەكان دەیانەوێ بە یاساكە قۆڵی كازمیی بابدەن".

 

هۆشیار عەبدووڵا ، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە،لەگەڵ ئەو لیژنەیەی لەلایەن كوتلە شیعیەكانەوە ڕاسپێردراون بۆ یەكلاكردنەوەی دەقی بەدیل سەبارەت بە پشكی هەرێم بەردەوام لەسەر خەتین، دوێنێ سەرۆكی كۆماریان بینیووە ، بە گوێرەی ئەو دیدارە بەرەوپێشچونێكی باش هەیە بە ئاراستەی ئەوەی هەفتەی داهاتوو گرێی پشكی هەرێم لە موازەنەدا یەكلاببێتەوە و هەردوو لا لەسەری كۆكبین و دەنگی لەسەر بدرێ.

 

ڕاشیگەیاندووە، ماددەیەك كە وەك هاوپەیمانی هیوا جێگیرمانكردوە لە قانونی موازەنەدا ئەوەیە، كە هەر پارەیەك بۆ هەرێم بێت دەبێت ئەولەویەتی یەكەم بۆ مووچە بێت پێش هەر بوارێكی دیكە، بۆ مێژوو دەیڵێم لە هەمو ئەو ماددانەی، كە لەبەرژەوەندی مووچەخۆران و بوارەكانی دیكە جێگیرمان كردووە نوینەرەكەی یەكێتی هاوكار و پشتیوانمان بووە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە دواكەوتنی موازەنە تەنها یەكێك لە هۆكارەكان پشكی هەرێمە، هۆكاری سەرەكی ئەوەیە بەشێك لە كوتلە شیعیەكان دەیانەوێ بە موازەنە قۆڵی كازمیی بابدەن و نایانەوێ ئاسان و خێرا ئەو پاسە بدەنە حكومەتەكەی.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure