هه‌رێم و به‌غدا
222 جار بینراوە 19/2/2021 12:52 PM

گۆڕان باس لە ’’ئاماژەی دڵخۆشکەر’’ دەکات بۆ ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا



سنور ميديل

بزوتنەوەى گۆڕان باس لە "ئاماژەی دڵخۆشکەر" دەکات بۆ ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا و دەڵێت، "بەشێک لەلایەنە شیعەکان نەرمییان نواندوە بەرامبەر پێدانى ماف و شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان."

 

دلێرعەبدولخالق وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان لەچاوپێکەتنێکى تەلەفزیۆنێدا لەبارەى رێککەوتنى حکومەتى ناوەندى و حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر پرسى بودجە وموچە رایگەیاند،بەلاى ئێمەوە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا ئەولەویەتە، پێویستە هەردوولا لەچوارچێوەى دەستوردا لەبارەى پرسى بودجە و موچە بگەنە رێککەوتن.

 

راشیگەیاند، ئاماژەى دڵخۆشکەر هەن بۆ گەیشتنە رێککەوتن، چونکە بەشێک لەلایەنە شیعەکان نەرمى یان نواندوە بەرامبەر پێدانى ماف و شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان.

 

وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان باسى لە ئەگەرى رێکنەکەوتنى هەرێم لەگەل حکومەتى ناوەندى کردو لەوبارەیەوە رایگەیاند، لەحاڵەتى رێکنەکەوتن لەگەڵ حکومەتى ناوەندى پێویستە حکومەتى هەرێم پلانى جێگرەوەى هەبێت و لەرێگەى داهاتى ناوخۆوە موچە و پارەى پرۆژەى خزمەتگوزارى دابین بکات، لەو حاڵەتەشدا پێویستە چاکسازى ریشەیى و راستەقینە ئەنجام بدات .

 

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، رێککەوتنى هەرێم حکومەتى ناوەندى لەسەر بوجە و شایستە داراییەکان دەبێتە زەمینەسازى بۆ رێککەوتن لەسەر کۆى کێشەکانى نێوان هەردوولا.

 

سەبارەت بەپرسى لامەرکەزیش دلێرعەبدولخالق رایگەیاند، بۆچونى بزوتنەوەى گۆڕان لە سەرەتاى دامەزراندینەوە تاکو ئێستا لەسەر جێبەجێ کردنى لامەرکەزى کارگێڕى و دارایى نەگۆڕە، هەروەک چۆن لە کارى رێکخراوەیشدا پەیڕەومان کردوە

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، جێبەجێ کردنى لامەرکەزى دەبێتەهۆى هەنگاونان بۆ ئەنجامدانى چاکسازى راستەقینە.

 

هەرسەبارەت بەلامەرکەزى وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رونیکردەوە، بۆ ئەوەى ئەزمونێکى جوان ونمونەیى لەسەر ئاستى ناوچەکە پیشان بدەین، پێویستە لامەرکەزى جێبەجێ بکرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure