قوباد تاڵەبانی
307 جار بینراوە 19/2/2021 11:55 AM

هه‌ڵوێستى قوباد تاڵه‌بانى له‌سه‌ر پرسى ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا



سنور ميديا 

سەرۆكی شاندی دانوستانی هەرێم لەگەڵ بەغدا لەسەر بودجەی 2021 ڕایدەگەیەنێت ، تا گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر پشكی هەرێم و شایستە داراییەكان كۆبوونە‌وە‌كانمان لە‌ بە‌غدا بە‌ردە‌وام دە‌بن و لە ‌بارە‌ی كە‌یسی گیراوە‌كانی دهۆكیش دەڵێت ،"ئە‌و بابەتە پرسێكی‌ یاساییە‌، كە دە‌بێتە‌‌ مایە‌ی لە‌كە‌داركردنی ناو و ناوبانگی هە‌رێمی كوردستان".

 

قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی حكومەت بۆ میدیایەكی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، كۆبوونەوەكانیان لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حزبی و پەڕلەمانی بەردەوام دەبن تا دەگەنە ڕێككەوتن لەسەر شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

 

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ‌هە‌موو لایە‌نەكانیان‌ی عیراقیان ڕوونكردۆتەوە ، كە هەرێم پابە‌ند دەبێت بە‌ یاسا و دە‌ستور و ئە‌وە‌ی ئە‌ركی حكومە‌تی هە‌رێمە‌ جێبە‌جێی دە‌كە‌ن، لە بەرامبەر ئەو پابەندییە دەبێت تەواوی شایستە داراییەكانی هەرێمی و مافەكانی مووچەخۆران دابینبكرێت.

 

قوباد تاڵەبانی لە ‌بارە‌ی كە‌یسی گیراوە‌كانی دهۆك ئاشكراشیكردووە، كە ئە‌و بابەتە پرسێكی‌ یاساییە‌، بە‌ڵام بە‌ شێوە‌یە‌كی گشتی گومانی لای هاووڵاتیان درووستكردووە‌ و ئە‌وە‌ش دە‌بێتە‌‌ مایە‌ی لە‌كە‌داركردنی ناو و ناوبانگی هە‌رێمی كوردستان.

 

جێگری سە‌رۆكی حكومەت داواشی كردووە، كە داواكاری گشتی هەرێم ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و لە ‌دادگای پێداچوونەوەشدا بڕیاری دروست‌ بدرێت، كە‌ تێیدا سە‌روە‌ری یاسا و ئازادی و دیموكراسی پارێزراو بێت.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure