هێزى ئه‌مريكا
223 جار بینراوە 19/2/2021 11:43 AM

کاروانێکی نوێی هاوکاریی سەربازیی ئەمەریکا گەیشتە رۆژئاوای کوردستان



سنور ميديا 

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رۆژی پێنجشەممە کاروانێکی نوێی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کە لە ٦٠ بارهەڵگر پێکهاتوون و زرێپۆش و چەک و کەلوپەلی سەربازیی و لۆجەستیان هەڵگرتووە لەدەروازەی سنووریی سێمالکاوە هاتوونەتە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستان و بەرەو شاری قامیشلۆ بەڕێکەوتوون.

 

ڕوانگە سورییەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە بارهەڵگرەکان دەیان زرێپۆشی ئەمەریکیان هەڵگرتووە کە یەکەمجارە لەوەتی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا دەستبەکاربووە ئەو جۆرە زرێپۆشانە رەوانەی سوریا دەکرێن، بەتایبەت دوای دووپاتکردنەوەی پشتیوانی ئەمەریکا لە هەسەدە و هاوکاریکردنی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

 

لەماوەی چەند رۆژی رابردووشدا کاروانێکی نوێی سەربازیی ئەمەریکی کە لە ٥٠ بارهەڵگر پێکهاتوون و زرێپۆش و چەک و کەلەپەلی سەربازی و لۆجستیان لەناودا بوو، لەڕێگای دەروازەی سنووریی سێمالکاوە گەیشتنە رۆژئاوای کوردستان.

 

لەسەرەتای ئەمساڵەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەسەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەڕێگای ١٢ کاروانەوە هاوکاری سەربازیی و لۆجستیان رەوانەی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان کردووە، بەتایبەت کە ئەمەریکییەکان لەئێستادا سەرقاڵی بنیادنانی بنکەیەکی سەربازیی گەورەن لە ناوچەی عەین دیواری گوندەواری پارێزگای حەسەکە لەنزیک سێگۆشەی سنووری عێراق-سوریا-تورکیا.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure