سنور ميديا
325 جار بینراوە 18/2/2021 07:50 PM

لیژنەی دارایی: هەرێم و بەغدا ڕێكەوتن



سنور ميديا 

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، گەیشتن بە ڕێكەوتنێكی نیمچە كۆاتایی سەبارەت بە پشكی هەرێمی كوردستان لەسەر بودجەی گشتی 2021ی عیراق، ڕادەگەیەنێت.


ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە) لە زاری ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی درایی پەرلەمانەوە بڵاویكردەوە"فراكسیۆنە سیاسییەكان لەسەر شێوازیی نوێی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا، گەیشتە ڕێكەوتنی نیمچە كۆتایی".

 

بە وتەی دلێمی، ڕێكەوتنەكە جێگەی ڕەزامەندی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێمە، لێكگەیشتنێكی هاوبەشیش هەیە لەبارەی داهاتەكانی نەوت و داهاتەكانی تر و پشكی هەرێم".

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، پێشبینی كرد لە دوای نوسینەوەی ڕێكەوتنی كۆتایی لە چوارچێوەی ماددەی 10ی بودجەدا و كۆتایی هێنان بە شێوازیی نوێی خشتەكان و هاوپێچەكانی تر، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر بودجە بدرێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure