سنور ميديا
203 جار بینراوە 18/2/2021 07:42 PM

مستەفا كازمی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی كۆبوەوە



سنور ميديا 

سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی دانووستاندنكاری هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

 

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 18-2-2021 مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران لەگەڵ شاندی دانووستاندنكاری هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی كۆبووەوە.


لە كۆبونەوەكەدا گرنگترین هەلومەرجی سیاسی و ئەمنی و نیشتمانی وڵات گفتوگۆی لەبارەوە كرا، دواتر هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر شاری هەولێر تاوتوێكرا و هەوڵی ئەمنی و ئیقلیمی و دەسەڵاتدارانی هەرێمیش هاوئاهەنگی كرا.

 

لەسەر مەلەفی بودجەی گشتی فیدراڵی ، كە لە ئێستادا بۆ پەسەندكردنی ڕەوانەی پەڕلەمانی عێراق كراوە گفتوگۆی لەبارەوە كرا و دڵنیابوون لە دابەشكردنی سامان لە نێوان عێراقیەكان بەبێ جیاوازی و جیاوازی، پابەندبوون بە دەستوری عێراق و بنەماكانی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure