ئه‌مريكا
251 جار بینراوە 18/2/2021 05:41 PM

ڕۆژنامەیەکى ئەمەریکى هۆکارێکى ترى هێرشە موشەکییەکەى سەر هەولێر ئاشکرا دەکات



سنور ميديا 

ڕۆژنامەیەکى ئەمەریکى دەڵێت، هێرشە موشەکییەکان کە هێزەکانى ئەمەریکاى لەشارى هەولێر کردووەتە ئامانج، تیشک دەخاتە سەر بوونى کێشەیەکى جۆ بایدن لەگەڵ سعودیەدا.

 

ڕۆژنامەى پۆلەتیکۆى ئەمەریکى ، ئاماژەی بەوەکردووە، "بایدن پێش هەڵبژاردنى چەند هەڵمەتێکى دژى سعودیە گرتەبەر کە توندتر دەبێت لە مامەڵەکانى ترەمپ لەگەڵ سعودییە و بەڵینى ئەوەشیدا دەبێت سعودیە بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر پێشێلکارییەکانى مافى مرۆڤ بگرێتە ئەستۆ و هەروەها پاڵپشتیە سەربازییەکانى ئەمەریکا بۆ ئەو هاوپەیمانێتیە کۆتایى پێدەهێنیت کە سعودیە دژى حوسییەکانى یەمەن پێکیهێناوە."

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، لەدواى چوار ڕۆژ لەدەستبەکاربوونى بایدن لەپۆستەکەى، ژەنراڵ فرانک ماکنزى، فەرماندەى هێزەکانى ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست سەردانێکى بۆ سعودیە کرد و ڕێککەوتنێکى نوێی بۆ فراوانکردنى هاریکارییە سەربازییەکان لەنێوان هەردوو وڵاتتدا ڕاگەیاند.

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، ئەو هەنگاوە تەنگەژەکان کە دێنە بەردەم بایدن پێچەوانە دەکاتەوە کە دەبێت ئەنجامى بدات بۆ هاوسەنگی ڕاگرتن لە نێوان پشتبەستنى سوپاى ئەمەریکا بە ڕیاز وەکو هاوپەیمانێکى دژى تیرۆر و لەلایەکى تریشەوە ڕاگرتنى هەژموونى ئێرانى لەناوچەکە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، مەترسییەکان گەورەن بەتایبەتى هێزەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانان لەعێراقدا بەردەوامن لەڕاگرتنى هێرشى گروپە چەکدارە شیعەکانى سەر بەئێران لەعێراقدا.

 

ڕۆژنامەکە باسى لەوەش کردووە، گرژى و ئاڵۆزییەکان ئەوکاتە دەستىپێکرد کە وەزارەتى بەرگرى بە فەرمانى بایدن هەستا بەپێداچوونەوە لەبارەى بڵاوبونەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لەسەرتاسەرى جیهاندا و زیاتر بایەخدان بەبەرەنگاربوونەوەى هەڕەشەکانى چین.

 

بەپێى ڕۆژنامەکە ئەو پێداچوونەوەیە لەقۆناغى یەکەمیدا ناکۆکییەکى نوێی لەسەر چەند بڕیارێک لەنێوان فەرماندە سەربازییە هەرێمایەتیەکانى ناوچەکەدا دروستکردووە.

 

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکى پێشووى وەزارەتى بەرگریى ئەمەریکاوە بڵاوى کردووەتەوە، ئامانج لەهەموو ئەو ئاماژانە ئەوەیە کە سەرۆکى نوێ لە هەموو ئەو شتانەى کە ترەمپ کردویەتى پاشگەز دەبێتەوە و کەسیش لەئیدارەى ئەمەریکا نایەوێت پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیەدا تێکبچن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure