عه‌لى باپير
193 جار بینراوە 18/2/2021 12:34 PM

عەلی باپیر: خەڵکی‌ چاوەروانی‌ و ئومێدی‌ خێریان بە ئێمە هەیە



سنورميديا 

ئه‌مڕۆ كاره‌كانی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لە شاری سلێمانی ده‌ستیپێکرد و عەلی باپیر رایگەیاند، هیوادارن ئەم کۆنگرەیە وێستگەی‌ بەخۆداچوونەوەبێت، ده‌شڵێت، "خەڵکی‌ چاوەروانی‌ و ئومێدی‌ خێریان بە ئێمە هەیە".

 

عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، "خەڵکی‌ چاوەروانی‌ و ئومێدی‌ خێریان بە ئێمە هەیە و ئێمە وەحی‌ پەروەردگارمان بە بناغەگرتووە بۆ کۆی‌ کارەکانمان".

 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئەبێت هەوڵبدەین بڕیاری‌ وا لەم کۆنگرەیەدا بدەین لە ئاستی‌ چاوەڕوانی‌ خەڵکاندابێت".

 

كۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی‌ له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاسڵوجه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 892 كه‌س ئه‌ندامی كۆنگره‌ی چواره‌من و بڕیار وایه‌ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ دوو رۆژ بخایه‌نێت، تیایدا سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ بۆ حزبه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت و په‌یڕه‌ و پڕۆگرام و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵ ده‌خرێته‌ به‌ر باس و گفتوگۆی چڕ و پڕی ئه‌ندامانی كۆنگره‌.

 

عەلی‌ باپیر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "لاساییی‌ کەسمان نەکردووە بۆ ئۆپۆزسیۆنی، دوژمنی‌ حکومەت نەبووین و نابین، ئێمە رەخنە لەحکومەت دەگرین، بڕیاری‌ ئۆپۆزسیۆن بوون دیراسەکراوبوو، پێشبینیمان کردبوو حکومەتێکی‌ حزبی‌ و ئەمنییە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure