سنور ميديا
470 جار بینراوە 18/2/2021 12:11 PM

تەندروستی چەمچەماڵ لەسەر دەنگۆی دووگیان بونی پیاوێک، روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە



سنور ميديا 

تەندروستی چەمچەماڵ لەسەر دەنگۆی دووگیانبوونی پیاوێک، له‌ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوه‌ .

 

تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، پشکنینێکی هەڵە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ، دووگیان بووە، ئەو هەواڵە دوورە لە راستیەوە و سەرجەمی بێ بنەمان.

 

تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو لایەنەی کە هەواڵەکەیان بڵاوکردۆتەوە، دوور لە ئیتیک و پیشەی رۆژنامەنووسی و کاری راگەیاندن کارەکەی ئەنجام داوە، خۆی لە خۆیدا ناوی نەخۆشخانەکە و وێنەی شیکارەکەی بڵاونەکردۆتەوە، ئەوەش بەڵگەی بێ بنەمابوونی هەواڵەکەیە.

 


جەختیشیان کردۆتەوە لەوەی، "جیاکاری لەنێوان نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی ناکەن و نازانن، چونکە ئەو دامەزراوە تەندروستیەی وێنەی لەهەواڵەکەدا هاتووە و سەربەبەرێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵە و گوایە لەو بنکە تەندروستییە شیکارییەکەی تێدا کراوە، نە بەشی تاقیگە و نە هیچ کارمەندێکی تاقیگە و هەروەها هیچ جۆرە شیکارییەکی تێدا ئەنجام نادرێت. بەپێی شارەزایی پسپۆرانی بواری تاقیگەیی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ،کە بابەتەکە پەیوەندیدارە بەپیشەکەیانەوە پشت بەشارەزای و توانای زانستی ئەوان دەبەستێت، زۆرجار لەکاتی ئەنجامی ئەو جۆرە شیکارییە کەتایبەتە بە ئەنجامی دووگیانی و شێرپەنجەی پرۆستات ئەم حاڵەتە روودەدات هیچ جێگە سەرسوڕمان نییە و ئاساییە بۆ نمونە هەندێک جۆری شیرپەنجە وادەکات لە پیاوان و ئافرەتان ئەنجامی شیکاری دووگیانی پۆزەتیڤ بێت، چونکە شیکاری دووگیانی پشتدەبەستێ بە هۆڕمۆنی" HCG" جیاوازی ناکات لە نیوان رەگەزی نێر یان مێ، بۆیە هۆرمۆنەکە کە دەڕژێت و رێژەکەی لە 5mIU/ml زیاتر بێت پشکنینەکە بە پۆزەتیڤ پیشان دەدات.واتا بوونی ئەم هۆڕمۆنە وادەکات ئەنجام پۆزەتیڤ بێت هەرچەندە کەسەکە دووگیانیش نەبێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure