وه‌زاره‌تى دارايى
452 جار بینراوە 17/2/2021 10:44 PM

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێك دەربارەی نرخی دۆلار دەردەكات



سنور ميديا 

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیارێك سەبارەت بە نرخی دۆلار بۆ فەرمانگەكان دەردەكات و جەختدەكاتەوە، كە 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار هەژمار دەكرێت.


وەزارەتی دارایی هەرێم لە گشتاندنێكدا، كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی كردووە و، بڕیاری داوە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بەپێی نووسراوی بانكی ناوەندی عیراق بە ژمارە (6-1-2440 لە 20-12-2020) جێگیر بكات.

 

وەك لە گشتاندنەكەدا هاتووە، "نرخی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە سەرجەم فەرمانگە دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان لە 21-12-2020ەوە بەجۆرێك دەبێت، كە نرخی یەك دۆلار بە 1450 دینار دەبێت".

 

لەكۆتایی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن بانكی ناوەندی عیراق و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵییەوە بڕیار درا بە بە رزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و بەوەش نرخی كاڵا و شمەك لە بازاڕەكان گران بوو، هاوكات نیگەرانی هاووڵاتیانی لێ‌ كەوتۆتەوە، بەڵام تا ئێستا هەر بەو نرخە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021دا جێگیركراوە و دەستكاری نەكراوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure