سنور ميديا
326 جار بینراوە 17/2/2021 07:34 PM

نه‌په‌گه‌ ئامارى شه‌هيدانى گه‌ريلا و كوژرانى سه‌ربازانى توركيا له‌شه‌ڕى گاره‌ى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی ئۆپەراسیونی چوار رۆژی چیای گارە 37 سەربازی توركیا كوژران و بێسەروشوێنبوون، 15 گەریلاش شەھیدبوون و دوو گەریلاش بەدیل گیران.

 

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە: "ھێرشی سوپای توركیا لە 10ی شوبات دەستی پێكرد و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو، ئەو ھێرشە لەلایەن رژێمی ئاكەپە و ئەرگەنەكۆن و مەھەپە بەرێوەچوو لە بواری سیاسی و سەربازی ئامانجی گەورەی ھەبووە".

 

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە:" سوپای توركیا دەوروبەری كەمپی دیلەكانی شەڕ لە گوندی سیانێ گرتبوو، شەش گەریلا كەمپەكەیان پاراست و شەڕیان كرد و شەھیدبوون، لەئەنجامدا 12 دیلی توركیا و دەستگیركراوێكی كوردی باشووری كوردستان بەناوی جوتیار موحسین كوژران".

 


نەپەگە روونیكردۆتەوە "لە ماوەی چوار رۆژی ئۆپەراسیۆنی چیای گارە 37 سەربازی توركیا كوژران و بێسەروشوێنبوون، بە دەیان برینداریشیان لێكەوتۆتەوە و بیراون، 15 گەریلا شەھیدبوون و دوو ھەڤاڵیش لەلایەن دوژمنەوە بەدیل گیراون".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure