وه‌زارتى پێشمه‌رگه‌
210 جار بینراوە 17/2/2021 05:43 PM

وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراقی دایەوە



سنور ميديا 

وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، "ئەو کاتیۆشایانەی ئاراستەی هەولێر کراون لە دەرەوەی ناوچەکانی ژێر ئیدارەی هەرێمی کوردستانەوە بووە.


دوای ئەوەی یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، "ژمارەی ئەو موشەکانەی لە هێرشەکەی هەولێردا بەکارهێنراون ١١ موشەک بوون و موشەکەکان لە دوو شوێنەوە و لەناو سنوری هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەکراون".

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە رایگەیاند، "ئەو بۆردومانەی هەولێری کردەئامانج لە دەرەوەی ناوچەکانی دەسەڵاتی هەرێمەوە بووە".

 

ئەوەشی خستەڕوو، بۆردومانەکە لەناو هەولێردا بووە، بەڵام ئەو ناوچەیەی کاتیۆشاکانی لێوە ئاراستەکراوە، هێزی پێشمەرگەی تێدا نییە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure