سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
168 جار بینراوە 17/2/2021 05:02 PM

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان: پێویستە دادگاکان سەروەری خۆیان بپارێزن



سنور ميديا 

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەبارەی سزادانی دەستگیرکراوانی بادینانەوە رایگەیاند، "پێویستە لە هەرێمی كوردستان ئازادی رادەربڕین و چالاكی مەدەنی دەستبەسەر بکرێت و دادگاکان سەروەری و بێ لایەنی خۆیان بپارێزن." ​


سەندیكای رۆژنامەنووسانیش جەخت دەکەنەوە، کە دەبێت بڕیاری زیندانیکردنی چالاکوانان بە دووربگیرێت لە ململانێی سیاسی و پێشێلکردنی سەروەری یاساکان، دەشڵێت، "داوای ئازادكردنی دەستگیركراوانی بادینان دەكەین."

ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ، دادگای تاوانی هه‌ولێر، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە دەستگیرکراوانی بادینان سەپاند، ئەوەش ناڕەزایەتی و کاردانەوەى رای گشتی و بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان و پەرلەمانتارانی بەدوای خۆیدا هێنا و بەبڕیارێکی نادادپەروەری دەزانن، هاوکات، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش وتبووی، "دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیەکی قورس."

 

هاوکات، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لەبارەی سزادانی دەستگیرکراوانی بادینانەوە رایگەیاندبوو، پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و شه‌فاف و له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دادگه‌ری بەڕێوەچووە، وتبووشی، "لێدوانی داموده‌زگا فه‌رمی و یاسایی و لایه‌نە سیاسیەکان دەستوەردانە لە دەسەڵاتی دادوەرى."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure