بافڵ تاڵه‌بانی
377 جار بینراوە 17/2/2021 03:34 PM

هه‌ڕه‌شه‌ى باڤڵ تاڵه‌بانى له‌م كه‌سانه‌



سنور ميديا 

بافڵ تاڵه‌بانی ، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، چیتر رێگه‌ناده‌ن به‌ ھه‌ر پاساوێكه‌وه‌ بازاڕ و كاروكاسبی سه‌رمایه‌دار و بازرگانان قۆرخ بكرێت و ده‌ستبخرێته‌ قوتی خه‌ڵك، ده‌شڵێت، " ھه‌مو ھه‌نگاوێكیش بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كه‌سانی مشه‌خۆر ده‌گرینه‌به‌ر".

 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی، له‌ چوارچێوه‌ی ھه‌وڵه‌كانی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ، ئاوه‌دانی زیاتر، بونیادنانی ژێرخانێكی ئابوری پته‌وتر و فه‌راھه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر بۆ كاری بازرگانی و كاروكاسبی ھاوڵاتییان، بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌ ده‌باشان پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌دار، بازرگان و خاوه‌نكاری سلێمانی.

 


له‌ دیدارێكدا له‌باره‌ی كه‌رتی بازرگانی، وه‌به‌رھێنان، گه‌شه‌پێدانی جوڵه‌بازرگانییه‌كان و لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی پێشخستنی زیاتری ژێرخانی ئابوری ھه‌رێم به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی، بیروبۆچون ئاڵوگۆڕكرا و ھه‌مو ئه‌و رێوشوێنانه‌ش گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان.

 

بافڵ تاڵه‌بانی، ھه‌مو پشتیوانی و ھاوكارییه‌كی یه‌كێتی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان دوپاتكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ھه‌ر ھه‌نگاوێكی بازرگانی له‌خزمه‌تی ئاوه‌دانی و پێشخستنی وه‌به‌رھێنان و ره‌خساندنی ئارامی، ھه‌لیكار و بونیادنانی پرۆژه‌ی بازرگانی گشتی بێت پشتیوانی لێده‌كات، ھه‌مو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌شی بونه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میان ناھێڵرێن و ژینگه‌ی بازاڕی ئازاد وه‌ك داینه‌مۆی پێشخستنی كار و پرۆژه‌ ئابوری و بازرگانییه‌كان فه‌راھه‌م ده‌كه‌ن.


هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكرد، بازاڕی ئازاد و كێبڕكێی بازرگانی ده‌بێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئاوه‌دانی بێت و چیتر رێگه‌ناده‌ن به‌ ھه‌ر پاساوێكه‌وه‌ بازاڕ و كاروكاسبی سه‌رمایه‌دار، خاوه‌نكار، بازرگانان، دوكانداران قۆرخ بكرێت و ده‌ستبخرێته‌ قوتی خه‌ڵك و ھه‌مو ھه‌نگاوێكیش بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كه‌سانی مشه‌خۆر ده‌گرینه‌به‌ر.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure