كه‌ش و هه‌وا
224 جار بینراوە 17/2/2021 02:59 PM

كه‌شناسی هه‌رێم وادەی بەفربارینی راگەیاند



سنور ميديا 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 18ی شوباتی 2021 راگه‌یاند، كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.

 

كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ له‌ هەرێمی کوردستان و شاری كه‌ركوك ئاسمان له‌ هه‌وری تەواو ده‌بێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی باو بارانبارین لە کاتی جیاجیا، لە ئێوارەدا بارانبارین تەنها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەمێنێتەوە.

 

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ هاتووه‌: له‌ هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ 18، سلێمانی 16، دهۆك 16، كه‌ركوك 20 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

 

كه‌شناسی هه‌رێم باسی له‌وه‌ش كردووه‌، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 18ی شوبات، ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركوك هه‌ورو بارانبارین ده‌بێت، له‌كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ ئاستی بارانبارین زیاتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ هاتنی بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد و بارینی به‌فر له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.

 

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ هاتووه‌: له‌ هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ 12، سلێمانی 8، دهۆك 4، كه‌ركوك 16 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure