مه‌سعود بارزانى
284 جار بینراوە 17/2/2021 02:42 PM

مه‌سعود بارزانی به‌ڵێنی خه‌رجكردنی موچه‌ی دوو هه‌زار چه‌كدار ده‌دات



سنور ميديا 

قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەشه‌نگال ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی وەڵامی داومەتەوەو دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵنەکردوم".

 

قاسم شه‌شۆ به‌میدیاكانی وتوه‌، "دوای ئەوەی لە رۆژی ١٦ى تشرینی دوەمی ساڵی رابردودا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەشی پارتی کردو دوای ئەوەی زیاتر لەسێ مانگیش من پەیوەندیم بەو حزبەوە نەما، ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی وەڵامیداومەتەوەو دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵنەکردوم و جارێکی دیکە بەمەرجی جێبەجێکردنی داواکارییەکانم دەگەڕێمەوە ریزەکانی پارتی".

 

به‌وته‌ی شه‌شۆ، "دەستلەکارکێشانەوەی من لەسەر دابەشنەکردنی موچەی دوو هەزار پێشمەرگە بوەو ئەمڕۆ مەسعود بارزانی بەڵێنی جێبەجێکردنی هەموو داواکارییەکانمی داوەو پێشی وتم، کە پێویستە لەناو ڕیزەکانی پارتیدا کاربکەم".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure