ڕێواز فايه‌ق
274 جار بینراوە 16/2/2021 10:23 PM

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی سزادانی زیندانیكراوانی بادینان هاتە دەنگ



سنور ميديا 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی سزادانی پێنج چالاكوانەكەی بادینان هاتەدەنگ و دەڵێت، بڕیارەكەی ئەمڕۆ دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی.

 

د. رێواز فایەق لەتویتێكدا كەلەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لەكاردانەوەی بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای سەبارە بەسزادانی ئەو چالاكانە نوسیویەتی، باوەڕی نەگۆڕم بە پرەنسیپی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان هەیە، بەڵام ئەوەی لە پەرلەمانتارانم بیستووە سەبارەت بە دادگاییكردنی ئەمڕۆی بەندكراوانی بادینان، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەخاتە بەردەم بەپرسیارێتییەكی قورس".

 

ئاماژەی بەوەشداوە، هیواخوازم ئەوان بێ متمانەیی بە دەسەڵاتی دادوەریی تۆختر نەكەنەوە.

 

قسەكانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ دادگای هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج چالاكی زیندانی بادینان سەپاند ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.

 

هەریەكە لەگۆڕان و یەكێتی بڕیارەكەی دادگای هەولێریان رەتكردەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure