يه‌كێـتى
202 جار بینراوە 16/2/2021 10:20 PM

هاتنه‌ ده‌نگى یەکێتى له‌سه‌ر سزادانى شيروان شيروانى و هاوڕێكانى



سنور ميديا 

مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوادەكات،لە دادگایەکی کراوە بۆ رای گشتی، پێداچوونەوە بەو حوکمە قورسانەدا بکرێت و کەیسەکان بە گوێرەی یاسای ئازادی کاری رۆژنامەنووسی لە کوردستان مامەڵەی لەگەڵدا بکرێن.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا تاوتوێی دادگاییکردنی رۆژنامەنووسان وچالاکانی مەدەنی کرد، کە ئەمرۆ لە دادگای ھەولێر حوکمی شەش ساڵیان بەسەردا درا.

 

باسلەوەشكراوە، مەکتەبی سیاسیی لە سۆنگەی باوەربوونی بە ئازادی سیاسیی و رۆژنامەنوسی و مافی چالاکی مەدەنی، وەک پرەنسیبە نەگۆڕەکانی یەکێتی داوای کرد، لە دادگایەکی کراوە بۆ رای گشتی پێداچوونەوە بەو حوکمە قورسانەدا بکرێت و کەیسەکان بە گوێرەی یاسای ئازادی کاری رۆژنامەنووسی لە کوردستان مامەڵە بکرێن.

 

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ناکرێت و نەشیاوە رۆژنامەمووسان لەسەر بیروڕا دەربڕین و نووسین وەک تۆمەتبار حوکمی وا قورسیان بەسەردا بدرێت، کە تەواو پێچەوانەی ویستی فراوانکردنی فەزای سیاسیی و ئازادی رۆژنامەنووسییە لە وڵاتەکەدا.

 

هاوکات مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکانی بۆ سەر ھەولێری پایتەخت کرد، کە ھەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی ھاووڵاتیان و ئەمنیەتیان.

 

داواشی کرد دەزگا پەیوەندیدارەکان بە زووی لێکۆلینەوە لە ھێرشەکە بکەن و بکەرانی رووبەرووی داداگایەکی عادیلانە بکەنەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure