مه‌سرور بارزانى
172 جار بینراوە 16/2/2021 12:25 PM

ناوه‌ڕۆكى په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى نێوان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و مه‌سرور بارزانى



سنور ميديا 

دواى په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌، مه‌سرور بارزانى داوا له‌ئه‌مریكا ده‌كات، پشتگیریی لەبەدواداچون‌و لێکۆڵینەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێم‌و عێراق بکات بۆ دیاریکردن‌و دادگاییکردنی بکەرانی په‌لاماره‌كه‌ى سه‌ر شارى هه‌ولێر.

 

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوه‌ پێگەیشت.

 

ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ موشه‌ك بارانكردنى شارى هه‌ولێر كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى مه‌ده‌نى بونه‌ قوربانى‌و له‌ناویشیاندا سه‌ربازێكى ئه‌مریكى هه‌یه‌.



له‌و پەیوەندییەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردوی سەر هەولێر کراو هەردولاش هاوخەمییان بۆ قوربانییەکانی هێرشەکە دەربڕیوه‌.

 

بارزانى سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هێرشه‌كه‌ى به‌ترسنۆکانە ناوبردوه‌ هاوكات داوای لەوەزیری دەرەوەی ئەمریکاش کردوه‌، پشتگیریی لەبەدواداچون‌و لێکۆڵینەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێم‌و حکومەتی فیدراڵی بکات بۆ دیاریکردن‌و دادگاییکردنی بکەرانی ئەو هێرشە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure