سنور ميديا
254 جار بینراوە 16/2/2021 12:08 PM

وه‌زاره‌تى ناوخۆ شوێنى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر ئاشكراده‌كات



سنور ميديا 

وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم زانیارى ورد له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوى سه‌ر شارى هه‌ولێره‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دەستبەجێ دەزگاکانی دژە تیرۆرو ئاسایش‌و پۆلیس دەستیان بەلێکۆڵینەوەو بەدواداچوون کرد بەهەماهەنگیی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان‌و توانرا شوێنی ئەو ئوتومبێلە بدۆزرێته‌وه‌ لەڕێگەی نێوان هەولێرو گوێڕ".

 

وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌یدا ده‌ڵێت:"ئەوەی جێگەی سەرنجە، هەمان شێوازو تەکنیک کە لەهێرشی پێشووی سەر فرۆکەخانەی هەولێر بەکارهاتبوو، لەهێرشی دوێنی شەویش دووبارە بووەتەوە".


ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌


دوای ئەوەی کاتژمێر 9:30 ی دوێنێ شەو 2021/2/15 ، چەند مووشەکێک بەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کەوتن ، لە ئەنجامدا لە ناو فڕۆکەخانە بووە هۆی گیانی لە دەستدانی کەسێک و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە. لە ناو شاری هەولێریش سێ کەسی تر برینداربوون.ئەمە جیا لەوەی زیانی ماددیشی بە چەندین ماڵ و شوێنی بازرگانی گەیاندووە.

 

دوای ئەوەی دەستبەجێ دەزگاکانی دژە تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان، شوێنی ئەو ئوتومبێلەیان دۆزیەوە کە مووشەکەکانی لێ هاوێژراوە ، ئوتومبێلەکە جۆری (کیا)یە و لە ڕێگەی نێوان هەولێر و گوێڕ دۆزرایەوە.


ئەوەی جێگەی سەرنجە، هەمان شێواز و تەکنیک کە لە هێرشی پێشووی سەر فرۆکەخانەی هەولێر بەکار هاتبوو ، لە هێرشی دوێنی شەویش دووبارە بووەتەوە . لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەس ولایەنانەی لە پشت هێرشەکەوەن و خەڵکی شاری هەولێر و هەرێمی کوردستانیش دڵنیا دەکەینەوە ، کە هەموو ئەوانەی دەستیان لەم هێرشەدا هەیە و ئەنجامدەری ئەم تاوانەن ، ئاشكرا و ڕیسوا دەکرێن و بە سزای خۆیان دەگەیەنرێن.

 

وەزارەتی ناوخۆی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2021/2/16

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure