سنور ميديا
456 جار بینراوە 15/2/2021 10:58 PM

كاردانه‌وه‌ی توندى پارتی له‌باره‌ی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كانی ئه‌مشه‌وی هه‌ولێر



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌ی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كانی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێر هاته‌ده‌نگ و رایگه‌یاند، لێپرسینه‌وه‌ی توند له‌ تاوانباران ده‌كرێت".

 

هۆشیاری زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ئه‌مشه‌و پێنج موشه‌ك له‌ شاری هه‌ولێر كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌، موشه‌كه‌كان چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی دیپلۆماسی و شوێنی نیشته‌جێبونیان كردوه‌ته‌ ئامانج، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هیچ قوربانیه‌كیان لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

 

راشیگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی سه‌رچاوه‌ی موشه‌كه‌كان و لێپرسینه‌وه‌ی توندیش له‌ تاوانباران ده‌كرێت.

 

ئه‌مشه‌و پێنج موشه‌ك ئاراسته‌ی پارێزگای هه‌ولێر كراون، دو موشه‌كیان له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ و سێ موشه‌كیشیان له‌گه‌ڕه‌كی وه‌زیران كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure