كه‌جه‌كه‌
234 جار بینراوە 15/2/2021 01:14 PM

كه‌جه‌كه‌ به‌فه‌رمى ورده‌كارى سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى ڕاگه‌ياند و هه‌ڵوێستى نوێى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

کەجەکە، ڕایدەگەیەنێت، ئەو گورزە قوڕسەی کە لە گارە لە سوپای تورک درا، هاوشێوەی ئەو گورزە گەورەیە بوو، کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە زاپ لە سوپاکە درا و کارەکتەری دەوڵەتی تورک تێکچوو.

 

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت سەرکەوتنی بەرخۆدانی گارە بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

هاوشێوەی ١٩ی شوباتی ٢٠٠٨ لە زاپ، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، دەست بە هێرشی داگیرکەریی کرا، لە چوار ڕۆژدا، لانیکەم ٤٠ فڕۆکە و بە دەیان هەلیکۆپتەر گارەیان بۆردومان کرد، بەم بۆردوومانە هەوڵیاندا، سەربازێکی زۆر لە ناوچەکە جێگیر بکەن. هەوڵی جێگیرکردنی سەرباز، لە ئاستێکی بەرزدا تێکشکێندرا. لەو جێگایانەی کە سەرباز جێگیرکران، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، بەرخۆدانێکی مێژووییان تۆمارکرد و گورزی گەورە لە سوپای تورکدرا. پیرۆزبایی لەو گەریلایانە دەکەین کە گورزی گەورەیان لە سوپای تورکدا. بەڕێزەوە یادی گەریلا فیداییەکان، لە بەرخۆدانی پاراستنی هەبوونی گەلی کورددا دەکەینەوە.

 

ئامانجیان جێبەجێکردنی قڕکردنی گەلی کوردە

حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە و سەرۆکە فاشیستەکانیان تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی، چەندین ساڵە، لە هەر کوێ، هەبوونی کورد هەبێت، هەوڵی لەناوبردنی دەدەن و دەیانەویت قڕکردنی کورد جێبەجێ بکەن. لەسەر ئەم بناغەیە کاتێک لە باکوری کوردستان لە دژی گەلی کورد قڕکردن ئەنجام دەدات، لە باشوور و ڕۆژئاواش دەستی بە جموجوڵ کردوە. بەم هێرش و داگیرکەریە دەیانەوێت تەڤگەری ئازادیی کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە تەسفیە بکەن و بە قڕکردن کورد لەناوببەن. لەگەڵ ئەوەش هەوڵ دەدەن لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیستمی زوڵم پەیڕەو بکەن. هێرشی سەر گارە وەک دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەڵێت، بەتەنها لەدژی چەند شوێنێک نییە. چەند ڕۆژێکە دەڵێن، لە گارە بارەگای گەریلا هەیە، دوای داگیرکردنی ئەوێ، قەندیل و ناوچەکانی دیکەش بەدەست دەهێنن و بانگەشەی تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادیی کورد دەکەن.

 

ئەو کەناڵانەی بوونەتە وتەبێژی تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی، رایانگەیاندبوو، لە ماوەیەکی نزیکدا لە ئەنقەرە ئاهەنگی پیرۆزبایی ساز دەکەن، گوایە لە ٢٢مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا، ئاهەنگی تێکشکاندنی پەکەکە ساز دەکەن.

 

هێزە داگیرکەرەکان کە دەیانوت، شەوێک لە ناکاودا دەچین و بانگەشەی تەسفیەکردنی گەریلایان دەکرد، لەگەڵ هەموو جۆرە تەکنیک و بۆردومانێک چاوەڕێی سەرکەوتنیان دەکرد، بەڵام لەژێر ئەو بۆردومانەدا، شەوێک لە ناکاودا هەڵهاتن. وەک ئەوەی لە زاپ، سوار هاتن و بە پێ هەڵهاتن. تاکە سەرکەوتنیان هەڵهاتنیان بوو، کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا، یاشار بویوکئانت سەرۆک ئەرکانی ئەو کاتە وتبووی، بە ئاسانی سەربازانی خۆمان کشاندەوە.

 

سەرۆک ئەرکانی گشتی دانی بەوەدانا کە چەندین مانگە پلان بۆ داگیرکەری دادەنین. خۆی پلانێکی بەم شێوەیە بە چەندین مانگ ئینجا دەکرا دابڕێژن. هەنگاوی یەکەمی پلانەکە حەفتانین بوو، بەڵام لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەریلا نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن. ئەم جارە پلانەکەیان بەهێزتر کرد، بەر لە هەنگاوی پراکتیکی چوونە عێراق و ڕایانگەیاند، پەکەکە تەسفیە دەکەن، دواتر چوونە هەولێر و لەگەڵ پەدەکە، هەنگاوی کۆتایی پلانەکەیان ئامادە کرد، دوای پەسەندکردن و پشتگیریی هەواڵگریی پەدەکە، لە ١٠ی شوباتدا دەستیان بە هێرش کرد. بەم هێرشە، گوایە وەک شوباتی ٢٠٠٨، ناوەندی کۆنتڕۆڵی گەریلا، بە واتایەکی تر بریارگەی ناوەندی لەناودەبرێت و دواتر روودەکەنە گۆڕەپانەکانی دیکەی گەریلا. چەندین ڕۆژ بوو دەیانوت "مەحمەدجیک لەسەر قەندیلە، پەکەکە لەبەرانبەریان تێکچووە' و بەو شێوەیە ئامانجی خۆیان ئاشکرا دەکرد.

کاتی ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردە

پێویستە بزانرێت، ئەم هێرشە لەسەر بناغەی لەناوبردنی پەکەکە و جێبەجێکردنی هەنگاوی کۆتایی قڕکردنی گەلی کورد داڕێژرا. دوای ئەوەی پەکەکە و گەریلا لەناوببەن، دەستکەوتەکانی گەلی کوردیش لەناودەبەن و ئیدارەی باشووری کوردستانیش کۆتایی پێدەهێنن، بەم شێوەیە بۆ بەدەستهێنانی کەرکوک و موسڵ هەنگاوێکی گەورە دەبوو،خۆی هەموو رۆژێک دەڵێن، شۆڕشی ڕۆژئاوا لەناودەبەین. ئەم گورزە گەورەیەی کە لە گارە لە سوپای داگیرکەری تورک درا، سەرکەوتنی هەموو کوردێکە. گوایە ئەم ١٥ی شوباتە جەژنی سەرکەوتنیان دەگێڕا. ئەمە بەرخۆدانی هەموو کوردێکە، پێویستە هەموو کوردێک لە چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات، ئەم سەرکەوتنە وەک بەرخۆدانێک پیرۆز بکات، ئەم گورزە گەورەیە دەبێتە هۆکاری تێکشکاندنی پیلانگێڕی مانگی شوبات و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد.

 

ئەم سەرکەوتنە لەبەرانبەر داگیرکەری و قڕکردن نەک تەنها سەرکەوتنی پەکەکەیە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو کوردێکە لە چوار پارچەی کوردستان و موڵکی هەموو هێزێکی سیاسی کوردە، گەلی کوردستان پێویستە خاوەنداری لەم سەرکەوتنە بکات. پێویستە لە دەوری گەریلا کە ئەم سەرکەوتنەی بەدەستهێنا، کۆببێتەوە، بەشداری لە تێکۆشانی رزگارکردنی چوار پارچەی کوردستان ببێت.

 

گەریلا پارێزەری پێگەی باشووری کوردستانە

ئەم بەرخۆدانە دیسا ئاشکرای کرد کە گەریلا پارێزەری پێگەی باشووری کوردستانە. گەریلا لە بەرانبەر هێرشی داعش لە هەولێر و کەرکوک ڕاپەڕی، باشووری کوردستان دەپارێزێت و جارێکی تر ئاشکرای کرد کە ئەوە باشووری کوردستان دەپارێزێت. کاتێک لەگەڵ گەریلا یەکگرتنێک دروست ببێت، دیار بوو، کە هیچ هێزێکی هێرشکار ناتوانێت زیان بە پێگەی باشووری کوردستان بگەیەنێت. دەوڵەتی تورک هەموو کاتێک بە فشار، پیلانگێڕی و هەڕەشە ، هەوڵیداوە هێزە سیاسیە کوردیەکان بۆ سەر تەڤگەری ئازادی هانبدات. ئەم بەرخۆدانە مێژووییە، هەموو فشار، هەوڵدان و هەڕەشەیەکی لەناوبرد و گەلی کورد و هێزە سیاسیەکانی لەژێر ئەو بارە دەرهێنا.

 

تێکشکاندنی سوپای داگیرکەری تورک لە گارە، وەک تێکچوونی ساڵی ٢٠٠٨ لە زاپ، کارەکتەری دەوڵەتی تورکی تەشهیر کرد و ئەوەی نیشاندا کە گەلی کورد و شەڕڤانانی ئازادی لە ئازادی گەلی کورددا، تا چ رادەیەک بەبڕیارن و بەرخۆدان دەکەن. پێویستە ئەم ڕاستیە لەلایەن گەنجان و ژنان و گەلی کوردەوە ببنیرێت و پشتگیری خۆیان بۆ گەریلا، تەڤگەری ئازادی کورد زیاد بکەن و هاندان بۆ بەشداریکردن لە ریزەکانی گەریلا بکەن. هەر وەک چۆن دوای هێرشی داعش و دوای بەرخۆدانی زاپ گەنجان بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد، پێویستە بەو شێوەیە بەشداریکردن دروست ببێت. لەبەرئەوەی گەریلا متمانەی ئازادی و هەبوونی ئەم گەلەیە.

 

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە دەیەوێت هەموو هەرێمەکانی پاراستنی میدیا داگیر بکات و بە تەسفیەکردنی پەکەکە گەلی کورد قڕ بکات، دوای تێکچوونی لە گارە، بۆ ئەوەی ئەم تێکچوونە بشارێتەوە، دەیانەوێت ئەو دیلانەی کە خۆیان کوشتویانە، بکەن بە ڕۆژەڤ. ئەمە بە تەنها پێچەوانەکردنێکی شەڕی تایبەتە کە دەیانەوێت تێچوونی هێزەکانیان بشارنەوە. ئەوانەی ئەم چەواشەکاریە دەکەن، دەیانەوێت تێکچوونی حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە بشارنەوە و هەڵ نەدرێت کە خۆیان ڕزگار بکەن. ئەم تێکچوونە، تێکچوونی تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلیە کە خۆیان لە رێگەی شەڕ و خوێن لەسەرپێ دەهێڵنەوە. پێویستە گەلان لە تورکیا لەم دەسەڵاتە کە لە ناوخۆ و لە دەرەوە بە سیاسەتی شەڕ و فشاری فاشیستانەی بێچارە، دۆخی ژیانی تێکداوە، خۆیان ڕزگار بکەن. هەڕەشەی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دوای ئەم تێکچوونە، لەسەر گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان زیادی کردووە. ئەم ڕاستیەش نیشانەی ئەوەیە کە تەمەنی ئەم دەسەڵاتە کەمبووەتەوە. پێویستە گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان لەدژی ئەم هەڕەشەیە، لە هەڵوێستی دیموکراسی و ئازادی بۆ بەرژەوەندی گەلان لە تورکیا تەکید لەسەر ئیرادەی خۆیان بکەنەوە. پێویستە گەلان لە تورکیا باش بزانن کە حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە ناتوانن تورکیا بەڕێوەببەن. لەبەرئەوەی توانای بەڕێوەبردنی تورکیایان کەمە. هەموو رۆژێک تورکیا بەرەو کارەساتی گەورەترەوە دەبەن و وایلێدەکەن کە بە کەڵکی ژیانکردن نەیەت. لەم ڕووەوە گەلانی تورکیا و هێزە دیموکراتەکان، پێویستە بەم دەسەڵاتە فاشیستە بڵێن بەسە و ئەم ترسە لە سەر شانیان داگرن. پێویستە تورکیایەکی دیموکرات و کوردستانێکی ئازاد دروست بکەن و رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ جۆگرافیایەکی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بگۆڕن.

 

ئێمە بە هەستی شۆڕشگێڕیی وڵاتپارێزیی، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە هێزەکانی گەریلا دەکەین کە بۆ رزگاری گەلانی تورکیا و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدژی ئەم دەسەڵاتە فاشیستەی دوژمنی مرۆڤایەتی سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا، بەڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و داوا لە گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان دەکەین کە تێکۆشانی خۆیان گەورە بکەن و ئەم سەرکەوتنە بکەنە جەژنی دیموکراسی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure