به‌فر و باران
256 جار بینراوە 15/2/2021 12:31 PM

کەشناسی هەرێم وادەی بەفربارینی ڕاگەیاند



سنور ميديا 

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایدەکات، تا کۆتای ئەم هەفتە شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بەفر لە هەندێک لە شارەکانی هەرێمیش دەبارێت.

 

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی و باران لە زۆرینەی شوێنەکان دەبارێت.

 

بەپێی پێشبینی کەشناسی، پلەکانی گەرما ڕۆژی پێنجشەممە نزم دەبێتەوە بە ئاستێک لە هەندێک شوێن بۆ خوار سفر نزم دەبێتەوە و لە زۆرینەی شوێنەکانی هەرێم بەفر دەبارێت.

 

کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو کاریگەری پاڵەپەستۆکە لە ئاسمانی هەرێم کەم دەبێتەوە و کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure