مه‌سعود بارزانى
311 جار بینراوە 15/2/2021 12:30 PM

نه‌وه‌ نوێيه‌كه‌ى بارزانى‌ يه‌كه‌م جوڵه‌ى له‌ جياتى وه‌زاره‌تى ناوخۆ



سنور ميديا 

كوڕه‌ بچوكه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى كه‌ ناسراوه‌ به‌(مەلا مستەفا بارزانی) له‌جیاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، سه‌رپه‌رشتى ئاڵوگۆڕى به‌رپرسه‌ سه‌ربازیه‌كان ده‌كات‌و داواشیان لێده‌كات، هەموو توانای خۆیان بخەنەگەڕ.

 

دوێنێ 14ى 2ى 2021، مه‌لا مسته‌فاى بارزانى (كوڕه‌ بچوكه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان) له‌جیاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆ سه‌رپه‌رشتى ئاڵوگۆڕى پۆستێكى سه‌ربازیی كردوه‌ له‌سنورى مێرگه‌سور.

 

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، گۆڕانکاری لەپێکهاتەی بەتالیۆنی ژینگەی مێرگەسۆر ئه‌نجامدرا، جگه‌ له‌عەمید سامی سابیر فەرماندەی فەرماندەیی کارۆخ‌و عەمید زیرەک مەولود ئامر هێزی ژینگەی هەولێر، هیچ به‌رپرسێكى دیكه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماده‌ى ئه‌و گۆڕانكاریه‌ سه‌ربازییه‌ نه‌بوو، له‌شوێنى ئه‌وان مه‌لا مسته‌فاى بارزان (كوڕه‌ بچوكه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى) ئاماده‌بوو سه‌رپه‌رشتى ئه‌و گۆڕانكاریه‌ى كرد.

 

به‌گوێره‌ى ئەو گۆڕانکارییە، بەرپرسی بەتالیۆن، جێگرو بەرپرسی چەند لق‌و بەشی ئەو بەتالیۆنە گۆڕدران.

 

له‌و گۆڕانكاریه‌دا مه‌لا مسته‌فا داواى له‌به‌رپرسه‌ سه‌ربازیه‌كان كردوه‌ هەموو توانای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ خزمەتی زیاترى خەڵک‌و به‌تایبه‌تیش پاراستنی ژینگەی دەڤەری بارزان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure