قادر عه‌زيز
1070 جار بینراوە 14/2/2021 10:43 PM

دواين زانيارى له‌سه‌ر چاره‌نووسى كوڕه‌كه‌ى قادر عه‌زيز له‌سه‌ر هێرش كردنى سه‌ر ئه‌فسه‌رێك



سنور ميديا 

پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، لێکۆڵینەوەى وردتر دەکرێت لەرووداوى شەڕە تەقەکەى نێوان ئەفسەرەکە و کوڕەکەى قادر عەزیز و دواتر دادگا بڕیارى کۆتایی دەدات لەو بارەیەوە.

 

سەرەتاى ئەم مانگە لەشارى سلێمانى شەڕە تەقە لەنێوان ئەفسەرێکى بەرگرى و فریاکەوتن و کورێکى قادر عەزیز کارگێڕى مەکتەبی سیاسی یەکێتى روویدا و هەردولا یەکتریان بە هۆکارى روداوەکە تۆمەتبارکرد.

 

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ئەمڕۆ یەکشەممە بە سايتى "ناس کورد"ى راگەیاندوه‌ "هەردوو تەرەفەکە رادەستى بنکەى پۆلیسى بەختیارى کراون، پەڕاوەکانیان براوەتە بەردەم دادوەر، هەردولا قسەى خۆیان کردووە، لێکۆڵینەوەى وردتر دەکرێت لە رووداوەکە".

 

وتیشى "ئەوەى ماوەتەوە دادگا بڕیاردەدات یان بەند دەبن یان ئازاد دەکرێن".

 

رۆژى هەینی 5ی شوباتی 2021، نوسینگه‌ی قادر عه‌زیز لە رونکردنەوەیەکدا، ئەفسەرەکەى تۆمەتبارکرد بەوەى چەندینجار بەبێ هیچ پاساوێک بە دەمانچە هەڕەشەی لە کوڕەکەى کردووە.

 

لاى خۆیەوە، موقەدەم شێخاڵ محەمەد ئیبراهیم ئەحمەد ئەفسەری بەرگری و فریاکەوتن ڕايگه‌ياند" لە ماڵەکەی خۆیدا لەگەڵی ئەنجامیدا ڕایگەیاند، لەلایەن 15 چەکدارەوە کە سێ ئۆتۆمبیلیان پێ بووە، هێرشکراوەتە سەریان و تەقەیان لێکراوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure